ڤيديۆ.. فڕۆكه عێراقييه‌كان به‌م جۆره بۆردومانى داعش ده‌كه‌ن
هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق به‌رده‌وامن له پرۆسه سه‌ربازييه‌كانيان له دژى چه‌كدارانى داعش و له‌و چوارچێوه‌يه‌دا وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى تايبه‌ت به بۆردومانكردنى چه‌كدارانى داعشى بڵاوكرده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق به‌رده‌وامن له پرۆسه سه‌ربازييه‌كانيان له دژى چه‌كدارانى داعش و له‌و چوارچێوه‌يه‌دا وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى تايبه‌ت به بۆردومانكردنى چه‌كدارانى داعشى بڵاوكرده‌وه.
وه‌ك له گرته ڤيديۆييه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت فڕۆكه‌يه‌كى جۆرى سزنا كرڤانى سه‌ر به هێزى ئاسمانى عێراق بۆردومانێكى چڕى چه‌كدارانى داعش ده‌كات.
هه‌روه‌ها فڕۆكه‌يه‌كى چاودێرى تايبه‌تى هێزى ئاسمانى عێراق بۆردومانى مه‌فره‌زه‌يه‌كى چه‌كدارانى داعش ده‌كات و زيانى گيانى و ماددى زۆريان لێده‌دات.