کەشناسی رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند
پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە زۆربەی کاتدا هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە ئەگەری بارانبارین هەیە، خێرایی با زیاد دەکات و پلەی گەرما دادەبەزێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.