پارێزگای هه‌ولێر: زه‌وی بۆ 13 پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی دابینكرا

"پڕۆژەكانی دیكه‌ هەڵوەشانەوە"

پاركی شار له‌ ناوه‌ڕاستی شاری هه‌ولێر
پاركی شار له‌ ناوه‌ڕاستی شاری هه‌ولێر

K24 – هه‌ولێر:

پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، 13 پڕۆژە لە کۆبوونەوەی لێژنەی گەشەپێدان و پشتگیری پڕۆژە پیشەسازییەکان، به‌ ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێر زەویان بۆ تەرخانکرا.

له‌ چوارچێوه‌ی كۆبونه‌وه‌ی لێژنەی گەشەپێدان و پشتگیری پڕۆژە پیشەسازییەکان پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، بڕیار  لە بارەی ئاسانکاری لە ڕاییکردنی ئەو داوا و داخوازیانە كرا کە دەیانەوێت پڕۆژە پیشەسازییەکانیان لە سنووری پارێزگای هەولێر بخەنەگەڕ.


پارێزگای هه‌ولێر له‌ چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، ئاماژه‌یپێكرد، لەکۆی (17) داواكاری کە داوای زەویانکردبوو بۆ پڕۆژەکانیان، ڕەزامەندی بۆ دابینکردنی  (13) پڕۆژە درا.

روونیكرده‌وه‌، جگه‌ له‌مانه‌،  پڕۆژەكانی دیكه‌ هەڵوەشانەوە و یەکێکی تریش ڕەتکرایەوە و داوای ڕوونکردنەوە و دیراسەکردنیش بۆ دوو پڕۆژە کرا.

دیمه‌نی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دیوانی پارێزگای هه‌ولێر / فۆتۆ: راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر
دیمه‌نی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دیوانی پارێزگای هه‌ولێر / فۆتۆ: راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر