له مێژوودا ته‌نيا محه‌ممه‌د عه‌لى كلاى ئه‌م پێشنيازه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه
له 1959ه‌وه كه‌سايه‌تييه‌كانى جيهان خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بينن ناويان له‌و رێڕه‌وه تۆمار بكرێت، به‌ڵام محه‌ممه‌د عه‌لى كلاى ئه‌و پێشنيازه‌ى ره‌تكرده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
زياتر له 2500 ئه‌ستێره‌ى جيهانى ناويان له‌سه‌ر كاشييهك هه‌ڵكۆڵدراوه و له رێڕه‌وى ناوداره‌كانى هۆليود دانراوه، له 1959ه‌وه كه‌سايه‌تييه‌كانى جيهان خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بينن ناويان له‌و رێڕه‌وه تۆمار بكرێت، به‌ڵام محه‌ممه‌د عه‌لى كلاى ئه‌و پێشنيازه‌ى ره‌تكرده‌وه.
پاڵه‌وانى بۆكسێن و ئه‌ستێره‌ى جيهانى، محه‌ممه‌د عه‌لى كلاى له لايه‌ن هۆليودهوه ناوى پاڵێورا بۆ ئه‌وه‌ى له پاڵ ئهستێرهيهكدا ناوى له‌سه‌ر رێڕه‌وى ناودارانى جيهان له هۆليود دابنرێت، به‌ڵام كلاى ره‌تيكرده‌وه و به‌و داوايه رازى نه‌بوو، ئه‌وه‌ش هۆليوودييهكانى سه‌رسامكرد، چونكه تا ئه‌و كات كه‌س ئه‌و پێشنيازه‌ى رهتنهكردبوويهوه.
كلاى له باره‌ى هۆكارى رهتكردنهوهكهيهوه، گوتى: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى من هاوناوى پێغه‌مبه‌رى ئيسلامم و ناووم محه‌ممه‌ده ناكرێت رازى بم به‌وه‌ى ناوم له‌سه‌ر كاشييهك دابنرێت و كه‌س پێ له ناوى محه‌ممه‌د بنێت.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و ههڵوێستهيدا، به‌رپرسانى هۆليوود بڕيارياندا رێز له بۆچوونه‌كه‌ى بگرن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ناوى ئه‌ويان له سه‌ر ديوارى شانۆى دولبى له رێڕه‌وى ناوداران دانا و به‌وه‌ش محه‌ممه‌د عه‌لى كلاى بووه ته‌نيا كه‌س له‌ناو ناوداراندا ناوى له‌سه‌ر زه‌وى نه‌بێت و له ديوارى رێڕه‌وه‌كه دابنرێت.