زۆرترین زانیاریی له‌سه‌ر پاڵه‌وانییه‌تیی كۆپا ئه‌مێریكای ئه‌مساڵ بزانه‌

بۆ یه‌كه‌مجار كۆپا ئامێریكا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هه‌ڵبژارده‌كانی كیشوه‌ری ئامێریكای باشوور به‌ بۆنه‌ی 100 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئامێریكای باشوور له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامێریكا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ درێژایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی 23  رۆژ 32 یاری ئه‌نجام ده‌درێن، كه‌ 16 هه‌ڵبژارده‌ به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ ده‌كه‌ن و 6 هه‌ڵبژارده‌ له‌ فێدراسیۆنی كۆنكاكاف و 10 هه‌ڵبژارده‌ش له‌ فێدراسیۆنی كۆنمیبۆل ده‌بن، یارییه‌كان له‌ 10 شاری جیاوازی ئامێریكا به‌ڕێوه‌ ده‌چن و 10 یاریگه‌ میوانداریی  گشت یارییه‌كان ده‌كه‌ن.

یاریگه‌ی لێڤیس كه‌ ده‌كه‌وێته‌ شاری سانتا كارلا له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا شوێنی 49.500  هانده‌ر ده‌گرێت و 4 یاریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ی لێ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، كه‌ یه‌كێكیان یارییه‌كی قۆناخی چاره‌گی كۆتایی ده‌بێت.

یاریگه‌ی گۆڕه‌پانی سه‌ربازه‌كانیش كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ویلایه‌تی شیكاگۆ، شوێنی 61,500  هانده‌ر ده‌گرێت و 4 یاریی لێ ئه‌نجام ده‌درێت، كه‌ گرنگترین یاریی یارییه‌كی قۆناخی پێشكۆتایی پاڵه‌وانیته‌ییه‌كه‌ ده‌بێت.

یاریگه‌ی جیلێت كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ویاله‌یتی بۆستۆن، ئه‌ویش یه‌كێكی ده‌بێت له‌و یاریگه‌یانه‌ی میوانداریی كۆپا ئامێریكا ده‌كات شوێنی 68,756 هانده‌ر ده‌گرێت و سێ یاریی له‌ ده‌كرێن، كه‌ یه‌كێكیان یارییه‌كی چاره‌گی كۆتایی ده‌بێت.

یاریگه‌ی ئێن ئار جی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین یاریگه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامێریكا و كه‌وتووه‌ته‌ ویلایه‌تی تێكساس و توانای هه‌یه‌ میوانداریی 71,500 هانده‌ر بكات و وابڕیاره‌ سێ یاریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ی لێ بكرێت، كه‌ یه‌كێكیان یارییه‌كی قۆناخی پێشكۆتایی ده‌بێت.

كامپینگ وۆرڵد ستادیۆم ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌و یاریگه‌یانه‌ی هانده‌ران له‌ ویلایه‌تی فلۆریدا بۆ بینینی یارییه‌كانی جامه‌كه‌ سه‌ردانی ده‌كه‌ن، كه‌ شوێنی 70,000 هانده‌ر ده‌گرێت و وابڕیاره‌ سێ یاریی لێ به‌ڕێوه‌ بچێت، كه‌ هه‌ر سێ یارییه‌كه‌ له‌ قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان ده‌بێت و یه‌كێكیان یاریی نێوان بڕازیل و هایتی ده‌بێت.

یاریگه‌ی لینكۆڵن فاینانشیال كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ویلایه‌تی فێلادلفیا و شوێنی 69,176 هانده‌ر ده‌گرێت، میوانداریی سێ یاریی ده‌كات و ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌و یاریگایانه‌ی میوانداریی یارییه‌كان ده‌كات.

یه‌كێكی دیكه‌ له‌و یاریگه‌یانه‌ی یارییه‌كانی كۆپا ئامێریكای لێ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، یاریگه‌ی سێنچری لینك ده‌بێت كه‌ له‌ واشنتنه‌وه‌ میوانداریی سێ یاریی جامه‌كه‌ ده‌كات و ئه‌و یاریگه‌یه‌ مۆدێرن و شارستانییه‌ شوێنی 67,000 هانده‌ر له‌خۆ ده‌گرێت.

یاریگه‌ی زانكۆی فیۆنێكسیش به‌شێك ده‌بێت له‌و یاریگه‌یانه‌ی یارییه‌كانی لێ ده‌كرێت كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ویاله‌یتی فیۆنێكس و شوێنی 63,400 هانده‌ر له‌خۆده‌گرێت و سێ یاریی لێ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، كه‌ گرنگترین یاریی، یاریی دیاریكردنی پله‌ی سێیه‌می پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ ده‌بێت.

یاریگه‌ی رۆس باولیش كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا و شوێنی 92,542 هانده‌ر ده‌گرێت و گه‌وره‌ترین یاریگه‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ ده‌بێت و پێشتر میوانداریی فیناڵی مۆندیالی ١٩٩٤ی كردووه‌، بۆ ئه‌م وه‌شانه‌ تایبه‌ته‌ی كۆپا ئامێریكا میوانداریی سێ یاریی ده‌كات كه‌ سه‌رجه‌م یارییه‌كان له‌ قۆناخی یه‌كه‌م ده‌بن.

یاریگه‌ی مێتلایف كه‌ میوانداریی یاریی كۆتایی جامه‌كه‌ ده‌كات و ده‌كه‌وێته‌ ویاله‌یتی نیوجێرسی، شوێنی 82,566 هانده‌ر له‌خۆ ده‌گرێت و به‌ درێژایی یارییه‌كه‌ میوانداریی سێ یاریی ده‌كات، كه‌ رۆژی ٢٦ی ئه‌م مانگه‌ پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌شانه‌ تایبه‌ته‌ی كۆپا ئامێریكای لێ خه‌ڵات ده‌كرێت.