له‌دایكبوونی دووانه‌یه‌كی هیندی پزیشكانی تووشی سه‌رسوڕمان كردووه
K24 - هه‌ولێر:
له حاڵه‌تێكی ناوازه‌دا، له رۆژئاوای هیندستان، حاڵه‌تێكی له‌دایكبوونی نائاسایی تۆماركرا، كاتێك دووانه‌یه‌كی به‌یه‌كه‌وه نووساو له نیوه‌ی جه‌سته‌وه‌ی له‌دایكبوون.
ئه‌م دووانه‌یه، كه پزیشكان ره‌گه‌زه‌كانییان دیاریكردوون و كوڕ و كچێكن، دوو كه‌للـه‌سه‌ر و چوار ده‌ست، به‌ڵام له ناوه‌ڕاستی جه‌سته‌وه به یه‌كه‌وه‌نووساون و ته‌نها دوو قاچییان هه‌یه.
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یڵ"ی به‌ریتانی له زاری ئه‌و دایك و باوكه نووسیویه‌تی: "له‌دایكبوونی ئه‌و دووانه‌یه بۆ ئێمه زۆر كتوپڕ بوو، چونكه پێش له‌دایكبوونییان ئێمه سه‌رقاڵی پشكنینی پزیشكی بووین و نه‌مانده‌زانی منداڵه‌كانمان به‌م شێوه‌یه له‌دایك ده‌بن".
به گوته‌ی پزیشكان، سه‌ركه‌وتنی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌و دووانه‌یه كه‌مه و پێشبینی ژیانییان ناكرێت، چونكه له به‌شێكی زۆری ئه‌ندامانی جه‌سته‌یان هاوبه‌شن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: "ئێمه زۆر دڵخۆشبووین كه دووانه‌یه‌ك له‌دایك ده‌بن، به‌ڵام له‌دایكبوونییان به‌م شێوه‌یه، زۆر نیگه‌رانی كردین".
دایك و باوكی ئه‌و منداڵانه، دانیشووی گوندی بوكسه‌ری ویلایه‌تی بوهای رۆژئاوای هیندستانن، دایكه‌كه ته‌مه‌نی 24 ساڵه، ئه‌وان زۆر خه‌مبارن، چونكه توانای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ جیاكردنه‌وه‌ی كۆرپه‌كانییان نییه، چونكه باوكه‌كه كرێكاری یه‌كێك له كارگه‌كانه و مانگانه ته‌نها 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی وه‌رده‌گرێت.
دكتۆر راڤی كومار، پزیشكی تایبه‌تی منداڵان ده‌ڵێت: "له‌دایكبوونی دووانه‌یه‌كی به‌یه‌كه‌وه‌نووساوی له‌و جۆره، حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نه، به‌ڵام پێویستی به چاودێرییه‌كی تایبه‌ت هه‌یه".
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)