له‌ سه‌رده‌شت دوو برا به‌هۆى ته‌قينه‌وه‌ى مينه‌وه‌ گيانيان له‌ده‌ست دا

لە سەروبەندی رۆژی جیهانی ژینگە پارێزیدا لە نزیک شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان دوو برا بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەست دا و برای سێهەمیشیان بریندار بوو.

K24 – هه‌ولێر:

لە سەروبەندی رۆژی جیهانی ژینگە پارێزیدا لە نزیک شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان دوو برا بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەست دا و برای سێهەمیشیان بریندار بوو.

ژینگە هەموو ئەو هۆکارانە دەگرێتەوە، كه‌ کەشی ژیانی مرۆڤ و ئاژەڵ و رووەکەکان پێک دێنن، بەڵام کام لەو بوونەوەرانە هەڕەشەی سەر تێکدانی ژینگەیە و چەندە هەوڵی مرۆڤەکان بۆ پاراستنی ژینگەیەکی پاک و خاوێن، دەرفەتی سەرکەوتنی پێ دەدرێت؟

ئەمانە وێنەی چالاکییەکانی سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن. بە تایبەت لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلێگرام کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەیان گروپ بە ناوی جۆاروجۆرەوە ئاوەدانیان کردووەتەوە. ژینگەپارێزان، پارێزەرانی ژینگە، ئەنجومەنی ژینکۆ، شنەی نەوژین، ئەنجومەنی سەوزی چییا. ئەمانە و چەندین ناوی دیکە بەرده‌وام هەوڵی پاراستنی ژینگە دەدەن.

ئەو ئەنجومەنانە هەوڵدەدەن  پێش بە سووتانی دارستانەکان بگرن و زبڵ و پاشماوەی مرۆڤ کۆدەکەنەوە و هاووڵاتیان هاندەدەن بە هەڵکەندنی گیا بەهارییەکان و راوی مەل و ئاژەڵەکان ئێکۆسیستەمی ژینگە تێکندەدەن و زۆر کەسیش گوێیان پێ دەدەن و بەدەنگیانەوە دەچن.

بەڵام ئەم ژینگە پارێزانە، تەنیا لە چوارچێوەیەکی سنوورداردا توانای چالاکییان هەیە. ئەم ئەسپانە کە کاتی حەسانەوە لە لە کوێستانی مەندانی  شنۆ، سەرەتای بەهاری ئەمساڵ بە تۆمەتی هەڵگرتنی باری قاچاخ بە کۆمەڵ کوژران، ژینگەی خۆشترین کوێستانەکانیان پیس کردووە، لە رۆژی جیهانیی ژینگەپاریزیدا، پاشماوەی کەلاکیان بە کۆێستاکاندا بڵاو بووەتەوە. 

دوو رۆژ لەمەوبەر، ئاژانسی ئیرنا بڵاوی کردەوە، لە رێگەی لاوەکیی گوندێکی ناوچەی ئاڵوەتانی سەردەشت، بەهۆی تەقینەوەی مینی دژە تانک، دوو کەس کوژران کەسی سێهەمیش بریندار بووە. ئەم مینە لە جیاتى تانکی جەنگی لەژێر تراکتۆرێکی جوتیاراندا تەقیەوەتەوە.

ئەمەش ده‌رياچه‌ى ورمێی 45 ساڵ لەمەوبەرە. سەرەڕای لێدوانی بەرپرسانی ئێرانی، ده‌رياچه‌ى ورمێ رۆژهەڵاتی کوردستان خەریکە بە تەواوی وشک دەبێت و  تەنیا ئەوانەی بەردەوام سەردانی ده‌رياچه‌كه‌يان کردووە، دەزانن ئەم وشکارۆیە ده‌رياچه‌ى ورمێی چەند ساڵ لەمەوبەرە.

ساڵی رابردوو ژینگەپارێزانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاگرگرتنی دارستانەکانی ئاویەری شاری سنەیان کوژاندەوە و دارستانەکانی پارێزگای ئیلامیش هەر ئەمساڵ سێ جار ئاگری گرتووە و کووژاندوویانەتەوە.

حکوومەت رایگەیاندووە، سێ هێلیکۆپتەری تایبەت بۆ ئاگرکوژاندنەوە لە ئیلام ئامادەن، ئەم هەواڵە دڵخۆشکەرە، بەڵام  ئەگەر ئاگریش کۆنتڕۆڵ بکرێت، ده‌رياچه‌ى ورمێ لە وشکبوونە، خۆڵبارین لە بيابانى عەرەبییەوە بەردەوامە و بەنداوکانیش ئاوی کوردستان بۆ ناوەندی ئێران بەڕێدەکەن، تەنیا هیوای پاراستنی ژینگە، ئەو ژینگەپارێزانەن بە پێی توانای خۆیان بەتەنگ پاراستنیەوەن.