خامهنهئى: خومهينى پهيوهندى به ئهمريكاوه نهبووه
ئەمریکا و بەریتانیا بەدرۆ بەڵگە درووست دەکەن و ئایەتوڵڵا خومەینی هیچ کاتێک پێوەندیی بە ئەمریکاوە نەکردووە.
K24 – ههولێر:
رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران عهلى خامهنهئى، رۆژی هەینی لە سەر مەزارى دامهزرێنهرى كۆمارى ئيسلامى روحوڵڵا خومەینی گوتی: ئەمریکا و بەریتانیا بەدرۆ بەڵگە درووست دەکەن و ئایەتوڵڵا خومەینی هیچ کاتێک پێوەندیی بە ئەمریکاوە نەکردووە.
عەلی خامنەیی کە بە بۆنەی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی خومەینییەوە وتارێکی پێشکەشکرد، لە وەڵامی میدیاکانی رۆژئاوادا، گوتی: ئەمریکایەک کە فڕۆکەی گەشتیاری بەردەداتەوە، چۆن بەڵگەی ساختە درووست ناکات.
میدیاکانی ئەمریکا و بەریتانیا بە پشتبەستن بە بەڵگەکانی دەزگای سیخووڕی ئەمریکا، رایانگەیاند بوو: خومەینی رابەری پێشووی کۆماری ئیسلامی، دووجار پێوەندی بە سەرۆک کۆمارەکانی ئەمریکاوە کردووە.
بەپێی ئەو هەواڵانە، خومەینی نامەی یەکەمی بۆ جۆن ئێف کەنەدی و نامەی دووهەمیشی بەر لە سەرکەوتنی راپەڕینی ئێران لە ساڵی 1979 بۆ جیمی کارتەر نووسیوە و پێی گوتوون شۆڕشی ئێران هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ناکات.