ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: 10 ملیۆن پارچه چه‌ك به‌ده‌ستی میلیشیاكانه‌وه‌یه
"كۆكردنه‌وه‌ی (10) ملیۆن پارچه چه‌كی بچووك و مامناوه‌ند له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق، كاری یه‌كه‌می حكومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌بێت"

K24 - هەولێر:
ئه‌ندامێكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ر به ره‌وتی سه‌در، ئاماژه‌یپێكرد، نزیكه‌ی (10) ملیۆن پارچه چه‌كی بچووك و مامناوه‌ند، كه پێكهاتوون له ده‌مانچه، هاوه‌ن، ئارپێچی و كلاشینكۆف، به‌ده‌ستی گروپ و میلیشیاكانن.
ریاز مه‌سعودی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی سه‌ر به ره‌وته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاند، دوای روخانی رژێمی سه‌دام حوسێن، ژماره‌یه‌ك گروپ و میلیشیای سه‌ر به وڵاتانی ناوچه‌یی دروست بوون و ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆری پارچه چه‌كی بچووك و ماناوه‌ند.
راشیگه‌یاند، ئه‌و چه‌كانه بووه‌ته مینبه‌رێكی كۆكردنه‌وه و جێگریكردنی هه‌ژموونی سیاسی و سه‌ربازی و ئابووری ئه‌و میلیشیایانه، جیا له‌وه‌ش پاڵپشتی هه‌رێمیشیان بۆ دروست بووه.
روونیكرده‌وه، كۆكردنه‌وه‌ی (10) ملیۆن پارچه چه‌كی بچووك و مامناوه‌ند له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق، كاری یه‌كه‌می حكومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌بێت.
ئاماژه‌یپێكرد، حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی هه‌وڵی زۆری دا كه ئه‌و چه‌كانه له ژێر ده‌ستی گرووپ و میلیشیاكان ده‌ربهێنێت، نه‌یتوانی، كه پێویسته له داهاتوودا چه‌ك به ده‌ستی سوپای عێراقه‌وه بێت، هه‌روه‌ك پلانی بۆ دانراوه.
گوتی: ئه‌و چه‌كانه وه‌رده‌گیرێنه‌وه، پاشان به ژماره ده‌كرێن، هیچ هێزێكیش ناكرێت بچێته ناو پارێزگاكانی عێراق، ته‌نیا هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ نه‌بێت.
جه‌ختیكرده‌وه، (10) ملیۆن پارچه چه‌كی جۆری (ده‌مانچه، كلاشینكۆف، هاوه‌ن و RBG)، له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت، به‌ده‌ستی گرووپ و میلیشیاكانن كه له لایه‌ن وڵاتانی ناوچه‌یی پاڵپشتی ده‌كرێن.
سه‌رچاوه: ئه‌لجه‌زیره