سبه‌ی ئه‌م به‌رپرسانه‌ی گۆڕان پێشوازی له شاندی پارتی ده‌كه‌ن
"بەختیار عومەر کە ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانە، سەرۆکایەتی شاندی بزوتنەوەکە دەکات"

K24 – هه‌ولێر:
شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆده‌بنه‌وه.
سەرچاوەیەک لە بزووتنەوەی گۆڕان بە کوردستان 24 ی راگەیاند، سبه‌ی (18ی تشرینی یه‌كه‌م / ئۆكتۆبه‌ر)، گۆڕان پێشوازی لە شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەکات.
راشیگه‌یاند، شانده‌كه پێکهاتوون لە کاردۆ محەمەد، ڕێکخەری ژووری پەرلەمان و دلێر عەبدولخالق، ڕێکخەری ژووری ڕۆژنامەوانی و هۆشیار عومەر، ڕێکخەری ژووری دیبلۆماسی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
روونیكرده‌وه، بەختیار عومەر كه ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانە، سەرۆکایەتی شاندی بزووتنەوەکە دەکات، بۆ پێشوازیكردن لە شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان.
ئاماژه‌یپێكرد، شاندی پارتی به سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی و ئه‌ندامێتی هه‌ریه‌ك له مەحموود محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و گوته‌بێژی پارتی و هه‌ریه‌ك له عەلی حوسێن، پشتیوان سادق و دڵشاد شه‌هاب ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، مەبەست لە سەردانی ئەو شاندەی پارتی بۆ سلێمانی گفتوگۆکردن و تاوتوێکردنی كارنامەیەكی هاوبەشی کوردستانییە بۆ بەغدا و بڕیاریشە پارتی سەردانی لایەنەکانی دیکەش بکات و لەگەڵ هەریەکی لە یەکگرتوو، کۆمەڵی دادگەری، بزووتنەوەی ئیسلامی و حزبی سۆسیالیست دیموكراتی کوردستان کۆببێته‌وه.
سەردانی شاندی پارتی بۆ سلێمانی دوای ئه‌وه دێت، كه شه‌وی رابردوو، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی كۆتایی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی راگه‌یاند و به گوێره‌ی ئه‌و ئه‌نجامانه، كه هێشتا له لایه‌ن دادگای ئیتیحادییه‌وه په‌سند نه‌كراون، پارتی دیموكراتی كوردستان حزبی یه‌كه‌مه له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا و توانیویه‌تی 33 كورسی به‌ده‌ستبهێنێت، كۆی گشتیی كورسی لایه‌نه كوردییه‌كانیش گه‌یشتووه‌ته 63 كورسی.