خامه‌نه‌ئى: ئه‌مريكا بيانوو ده‌گرێت
: ئەمریکا دوای هەر بیانوویەک بیانوویەکی دیکە بە کۆماری ئیسلامی دەگرێت.
K24 – هه‌ولێر:
عه‌لى خامنەیی رابەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵڕۆژی مردنی خومەینیدا، لە بەشێک لە وتارەکەیدا بە توندی هێرشیکردە سەر ئەمریکا و بە لایەنگرانی دانووستانی نێوان ئێران و ئەمریکای گوت: ئەمریکا دوای هەر بیانوویەک بیانوویەکی دیکە بە کۆماری ئیسلامی دەگرێت.
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى ئه‌مريكا و وڵاتانى خۆرئاوا بۆ يه‌كه‌مجار باس له هه‌بوونى په‌يوه‌ندى له نێوان خومه‌ينى و سه‌رۆكى ئه‌و كاتى ئه‌مريكا جێمى كارته‌ر ده‌كه‌ن و ئه‌وش ئێرانييه‌كانى لايه‌نگرى خومه‌ينى نيگه‌رانكردووه.
له يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌يدا عه‌لى خامه‌نه‌ئى به توندى ره‌خنه‌ى له سياسه‌تى ئه‌مريكا گرت و بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و جۆره هه‌واڵانه‌شى به بێ بنه‌ما و ساخته‌كارى وه‌سفكرد.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، خامه‌نه‌ئى گوتى: ئەگەر کۆماری ئیسلامی لێرەدا نەزان بێت و بچێتە ناو گەمەی ئەوانەوە، واتای ئەوەیە کە خشتەی کارەکانی ئەوانی پڕ کردووەتەوە. واتای ئەوەیە کە نەخشەی ئەوانی تەواو کردووە. ئەمە پێچەوانەی سەربەخۆییە.
گوتيشى: ئەگەر لایەنەکە هەر ئەمریکا بێت، هەندێک بەڵێنی پێداین. کۆماری ئیسلامی بەڵێنەکانی خۆی بەجێ گەیاندن. ئەو لایەنە بێ به‌ڵێنى كرد و بەد حیساب خەریکە بیانوو دەگرێت. تا ئێستا بیانووی پێ گرتووین. لە هەر بوارێکی دیکە کە ئێوە لەگەڵ ئەمریکا باس و دانووستان بکەن. ئێوە نه‌رمى بنوێنن، دیسان ئەو رۆڵی تێکدەرانەی خۆی دەپارێزێت.