له سويسرا پێدانى موچه‌ى بێ به‌رامبه‌ر به هه‌موو كه‌سێك ده‌خرێته ريفراندۆمه‌وه
ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش ساڵانه زیاتر له 200 ملیار دۆلاری پێویسته بۆ وڵاتێكی وه‌ك سویسرا كه دانیشتوانه‌كه‌ی له‌سه‌رووی 8 ملیۆن كه‌سدایه
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی له سویسرا ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌ك ئه‌نجامبدرێت و به پێی پرۆژه‌كه‌ش حكومه‌تی ئه‌و وڵاته مانگانه 2550 دۆلار ده‌داته هه‌ر هاووڵاتیه‌كی پێگه‌یشتوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی ئه‌وه بكات ئایا كار ده‌كات یان بێكاره، به‌مه‌ش سویسرا ده‌بێته یه‌كه‌م وڵاتی جیهان پرۆژه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه بخاته ده‌نگ دانه‌وه.
هاووڵاتيانى سويسرا ئه‌و پڕۆژه‌يه به ناوازه و گرنگ ده‌زانن و له‌و باره‌يه‌وه، گای واگنه‌ر، هاووڵاتييه‌كى سويسرايه گوتى: من وه‌ك مرۆڤێك پێویستم به‌وه‌یه كار بكه‌م به‌ڵام زۆر كات جۆره كارێكی گونجاو ده‌ست ناكه‌وێت، هه‌ندێجاریش له‌بازاره‌كاندا كار ده‌كه‌ین، به‌ڵام داهاته‌كه‌ی به شایسته‌ی كاره‌كه نازانین، بۆیه بوونی پرۆژه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی داهاتی تاكه‌كه‌س دۆخی ئابووری و بازاره‌كانیش ده‌بوژێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا ئه‌و بیرۆكه‌یه به‌توندی دژایه‌تی ده‌كرا، به‌ڵام من پێم وایه پێدانی داهاتی بی مه‌رج یارمه‌تی دۆخی ئابووری ده‌دات بۆ پێشكه‌وتن.
ئه‌م پرسه ته‌واوی شه‌قامه‌كانیشی گرتووه‌ته‌وه به‌جۆرێك تابلۆی تایبه‌ت به هه‌ڵواسینی رای هاوڵاتیان له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه دابینكراوه و هاووڵاتیان له‌رێگه‌ی نوسینه‌وه ده‌نگی خۆیان له‌سه‌ر تابڵۆیهكه هه‌ڵده‌واسن.
جیا له هاووڵاتیان ئه‌و پرسه به‌رپرسانی حزبی و حكومی وڵاته‌كه‌شی گرتووه‌ته‌وه ئه‌ندامێكی حیزبی رادیكالی سویسراییش ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌و پرۆژه‌یه پاره‌یه‌كی زۆری پێویست ده‌بێت و ده‌بێته هانده‌رێك بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی كار نه‌كردن.
ناسیلی فانتانیت، نوێنه‌ری حزبی رادیكاڵی سویسری گوتى: ئێمه باس له كوژمهیهكی زۆر ده‌كه‌ین، ئه‌و بڕه پاره‌یه زۆره، سه‌ربه‌خۆیی دارایی تاكه‌كه‌س، ده‌بێته هانده‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان هیچ جۆره كارێك ئه‌نجامنه‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش دژی بنه‌ماكانی ئێمه‌یه و دژی بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگه‌شه.
ئه‌م پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن په‌یمانگای دیمسكۆب پێشنیاز كراوه رۆشنبیر‌و ئابووری ناسانیش پاڵپشتیان بۆ ده‌ربڕیوه، په‌یمانگای دیمسكۆب راپرسیشی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌نجام داوه، ئاخۆ هاووڵاتیان به‌رده‌وام ده‌بن له‌كاره‌كانیان له‌كاتی وه‌رگرتنی مانگانه‌ی بێ به‌رامبه‌ر، ئه‌نجامی راپرسیه‌كه ده‌ریخستووه ته‌نها 2% ی هاووڵاتیان ده‌ست له كاركردن هه‌ڵده‌گرن و به‌پێچه‌وانه‌ی پێشبینیه‌كان زۆربه‌یان به‌رده‌وام ده‌بن له‌كاركردن و گه‌ڕان به‌دوای كاری نوێ‌دا ئه‌گه‌ر مانگانه‌ی بی به‌رامبه‌ریش وه‌ربگرن.
ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش ساڵانه زیاتر له 200 ملیار دۆلاری پێویسته بۆ وڵاتێكی وه‌ك سویسرا كه دانیشتوانه‌كه‌ی له‌سه‌رووی 8 ملیۆن كه‌سدایه به‌سه‌ر كه‌وتنی پرۆژه‌كه‌ش سویسران ناوی ده‌چێته كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان.