دزێك گله‌یی له خاوه‌ن ماڵێك ده‌كات
دوای دزییه‌كه گلهیینامهی بۆ به‌جێهێشتوون
K24 – هه‌ولێر:
له رووداوێكی سه‌یر و ده‌گمه‌ن له یه‌كێك له ناوچه‌كانی هیندستان، دزێك دوای ئه‌وه‌ی ده‌چێته ماڵێك و ئه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌كه‌وێت بڕێكی كه‌می پاره‌یه، گلهیینامهیهك بۆ خاوه‌ن ماڵه‌كه جێده‌هێڵێت و سه‌ركۆنه‌یان ده‌كات.
به گوێره‌ی میدیاكانی هیندستان، رووداوه‌كه له ناوچه‌ی مادیا پرادێشی شاری دیواس له ویلایه‌تی ئیندۆر روویداوه، كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی هیندستان، وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ كراوه، خاوه‌ن ماڵه‌كه خۆی دادوه‌ره، دوای ئه‌وه‌ی گه‌شتێكی خێزانی 10 رۆژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه، ده‌بینن هه‌موو ماڵه‌كه‌یان شێواوه و هه‌ست ده‌كه‌ن دزیان لێكراوه، دوای گه‌ڕانیش به‌ناو ماڵه‌كه‌دا، نامه‌یه‌كی ده‌ستنووس ده‌دۆزنه‌وه.
وه‌ك میدیاكانی هیندستان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ئه‌و دزه له نامه‌كه‌دا خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ی سه‌ركۆنه كردووه، چونكه هیچی وای ده‌ستنه‌كه‌وتووه و ته‌نیا (30 هه‌زار روپیه‌ی هیندی) كه ده‌كاته نزیكه‌ی 400 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له ماڵه‌كه بووه و ئه‌ویشی دزیوه.
ئه‌و دزه له نامه‌كه‌دا نووسیویه‌تی: "مادام ئه‌و پاره كهمهتهكان له ماڵ بوو، نه‌ده‌بوو ده‌رگاكان به‌و شێوه توندوتۆڵه قوفڵ بده‌ن".
In a strange incident of theft in Dewas, burglars not only broke into the house of a deputy collector but also left a note for him. "Jab paise nahi they toh lock nahi karna tha na collector! pic.twitter.com/mafaLj4gPC
— Anurag Dwary (@Anurag_Dwary) October 10, 2021