فهرهنسا چهك بۆ پێشمهرگه دهنێرێت
K24 - ههولێر:
لە سەردانێکیدا بۆ لای هێزەکانی پێشمەرگە و لە بەرەکانی جەنگ، فەڕەنسیس فیلۆن سەرۆك وەزیرانی پێشوو و پەرلەمانتاری ئێستای فەرەنسا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 دەڵێت، "هاتووین جوامێریی و سەرسەختیی پێشمەرگە ببینین کە چۆن بەرگری لە خاکی خۆیان و شارستانێتی جیهان دەکەن".
فیلۆن سەرسامی خۆی و وڵاتەکەی بە شەڕی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە دژی چەکدارانی داعش دەربڕی.
سهرۆك وهزیرانی پێشووی فهرهنسا، نیازی وڵاتهكهی ئاشكرا كرد بۆ ئهوهی هاوكاری زیاتری ههرێمی كوردستان بكات له شهڕی دژی داعش و گوتی: "دەمەوێت ئەوەش ئاشکرا بکەم کە ئێمە ماوەی چەند مانگێکە ئێمە لە هەوڵی ئەوەداین کە فەڕەنسا هاوکاری و یارمەتییەکانی بۆ هێزی پێشمەرگە زیاتر بکات".
لای خۆیشیهوه عارف تەیفوور بەرپرسی میحوەڕی خازر لە پرێس کۆنفڕانسێکدا لەگەڵ فڕەنسیس فیلۆن سەرۆك وەزیرانی پێشووی فەڕەنسا و پەرلەمانتاری ئێستای ئەو وڵاتە گوتی: "چەند ھەفتەیەكی دیكه فەرەنسا چەک بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت".