ئه‌مه‌ریكا نه‌یتوانی ئه‌م كاره‌بكات، با بزانین تاڵیبان چۆن بنبڕی ده‌كات!
"چاودێرانی سیاسی له ئه‌فغانستان ئه‌م هه‌وڵه‌ی تاڵیبان به بێهوده له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و پێیانوایه چی له‌و هه‌زاران كێڵگه‌ی گوڵه خه‌شخاش-ه ده‌كه‌ن"

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
له چوارچێوه‌ی ئه‌و جه‌نگه بێهوده‌یه‌ی كه تاڵیبان به‌رپای كردووه دژی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان له ئه‌فغانستان، رۆژانه به سه‌دان كه‌س له ئالووده‌بوان له كابول ده‌ستگیرده‌كرێن و به ناچاری بۆ ماوه‌ی 45 رۆژ ده‌بێت بچنه نه‌خۆشخانه له پێناو پاككردنه‌وه‌ی جه‌سته‌یان له مادده بێهۆشكه‌ره‌كان.
چاودێرانی سیاسی له ئه‌فغانستان ئه‌م هه‌وڵه‌ی تاڵیبان به بێهوده له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و پێیانوایه چی له‌و هه‌زاران كێڵگه‌ی گوڵه خه‌شخاش-ه ده‌كه‌ن كه سه‌رچاوه‌ی ئه‌فیون-ی جیهانه و به سه‌دان ساڵه گه‌شه‌ی پێده‌ده‌ن و سه‌رچاوه‌ی داهات و دارایی و بازرگانی ئه‌فغانییه‌كانه و بۆته ئاڵووده‌بوونی ملیاره‌ها كه‌س له جیهان به میسامڤیتامین.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی زه ته‌له‌گراف به‌ر له‌وه‌ی تاڵیبان بگه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات له 18ی ئاب (ئۆگه‌ستی 2021) رۆژانه پۆلیسی كابول به ده‌یان كه‌سیان دهستگیردهكرد و راپێچی زیندان ده‌كران، به تۆمه‌تی كێشانی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان، به‌ڵام ئێستا ده‌ستگیركردنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی توندتره.
به‌كارهێنه‌رانی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان له كابول-ی پایته‌ختی ئه‌فغانستان هیچ گه‌ڕان و پێچ و په‌نایه‌كی ناوێت و به ئاشكرا و پێ په‌رده له دۆخێكی قێزه‌ون و بێزراودا له ناوچه‌ی گوزهرجاه له ژێر پردێكدا له خۆرئاوای كابول گه‌مارۆدراون كه هاوتایه به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی به سه‌ختی تلیاك ده‌كێشن، وێرای ئه‌وانه‌ی له‌ماڵه‌وه به‌رده‌وامن له‌سه‌ری، به‌ڵام به‌و جۆره‌ی ئه‌و شوێنه نییه.

چه‌ند رۆژێكه دیمه‌نه‌كه به‌مشێوه‌یه: هه‌ر چه‌ند سه‌عاتێك جارێك دوو چه‌كداری تاڵیبان كه چه‌كی جۆری ئێم -16 و ئه‌ى كه‌ی - 47 یان پێیه، به قۆناغی تفه‌نگه‌كانیان ئه‌و كه‌سانه په‌لكێش ده‌كه‌ن كه به‌كارهێنه‌ری ئه‌فیون و هیرۆین و میسامڤیتامین-ن و له‌وپه‌ڕی بێهۆشیدان و هه‌ست به پیاكێشان و ئازاری لێدانی چه‌كداره‌كان ناكه‌ن، به‌ڵام به‌رهه‌ڵستی پیاوانی ته‌ندروستی ده‌كه‌ن بۆ چوونه ناو ئه‌مبولانسه‌كه كه به‌زۆره‌ملێ راپێچیان ده‌كه‌ن، چونكه دڵنیان ده‌یانبه‌ن بۆ كوێ و لهنێویشیاندایه به چه‌ندین جار پێشتر براوه‌ته ئه‌و شوێنه بۆ چاره‌سه‌ر و دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه دۆخی جارانی.
به‌درێژایی شه‌وی 18ی تشرینی یه‌كه‌م (ئۆكتۆبه‌ری 2021) زیاتر له 150 كه‌س ده‌ستگیركراون و نێردراون بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن سینا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئالووده‌بووان له چوارده‌وه‌ری كابول.

نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن سینا، كه‌مپێكی سه‌ربازی بوو له‌ساڵی 2003 به‌ناوی فینێكس كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ساڵی 2016 كردی به بنكه‌یه‌كی چاره‌سه‌ری ئالوده‌بووان به مادده بێهۆشكه‌ره‌كان و له توانایدایه 1000 كه‌س له‌خۆ بگرێت.
به‌پێی ته‌له‌گراف له ئێستادا یه‌كێك له كێشه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه ئه‌وه له‌رووی پێداویستی و له‌رووی مادده‌ی ئه‌لته‌رناتیڤی (ئه‌فیون)ه‌وه كهمدهسته، كه ئه‌ویش ده‌رمانی بۆبرینۆرفین و میسادۆن-ه كه به به‌رنامه‌و له‌ژێر چاودێری پزیشكدا ده‌درێت به ئالووده‌بووه‌كه تا ژیانی ئاسایی ده‌بێته‌وه، دكتۆر وهحیدوڵلا كۆشان له بنكه‌كه به ته‌له‌گراف-ی وتووه: "نه‌خۆشخانه‌كه هه‌ر ئه‌و بڕه ده‌رمانانه‌ی لێن كه ئه‌مه‌ریكا له‌دوای خۆی به‌جێیی هێشتووه".
ئاژانسی ئه‌سۆشیتید پرێس ئه‌و هه‌له‌ی بۆ ره‌خسا كه له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی تاڵیبان به‌بێ ترس بچێته ئه‌و شوێنه‌كه مۆڵگه‌ی ئالودهبووانه له كابول.
هه‌ندێك له كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ئه‌م شێوازه توندوتیژییه‌یان پێ په‌سه‌نده، چونكه هیچ رێگه‌یه‌كی تر نییه بۆ كۆتایی هێنان به مادده بێهۆشكه‌ره‌كان له ئه‌فغانستان.
فهزلهر ئه‌بی میار كه یه‌كێكه له‌و پزیشكانه‌ی به پرۆگرام چاره‌سه‌ری ئالوده‌بوو ده‌كات، به ئاژانسی ئه‌سۆشیتید پرێس، ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ریكا ماوه‌ی 20 ساڵه كار له‌سه‌ر له ناوبردنی كێڵگه‌كانی ئه‌فیون ده‌كات، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، چونكه حكومه‌تی پێشوو هاوكاری نه‌ده‌كرد بۆ كۆتایی هێنان به مادده بێهۆشكه‌ره‌كان"، وتیشی: "به‌كارهێنانی هێز تاكهچارهسهره بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئالوده‌بوون".
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م گه‌شبینییه‌ی فه‌زه‌ل ئه‌بی میار-دا، بۆچونێكی دیكه‌ی جیاواز هه‌یه، كه ئه‌زموونی هه‌یه له‌و نه‌خۆشخانه‌یه، ئه‌ویش (مات ساوسویل) راوێژكاری ته‌كنیكی به‌ریتانی رێكخراوی ناحكومی بۆ سنوورداركردنی زیانه‌كانی ئاڵووده‌بوون.
ساوسویل ساڵی 2018 سه‌ردانی بنكه‌ی ئیبن سینا-ی كردووه و ماوه‌یه‌ی زۆر له‌وێ وه‌ك خۆبه‌خش كاریكردووه، به ئاژانسی VICE World news ی وتووه: "ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیرده‌كران و ده‌هێنرانه بنكه‌كه بۆ ماوه‌ی 45 رۆژ چاره‌سه‌ر ده‌كران و دۆخی ته‌ندروستییان به‌ره‌و باش بوون ده‌چوو، به‌ڵام دوای ئازادكردنیان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو كۆمه‌ڵگه، سه‌رله‌نوێ ده‌ستیان ده‌كرده‌وه به كێشانی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان".
ساوسویل به هیوایه تاڵیبان سه‌ركه‌وتوو بێت له كاره‌كه‌یدا، به‌ڵام ئه‌و بێئومێده له كاره‌كه‌ی تاڵیبان و پێیوایه پێویسته سه‌رچاوه‌ی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان كۆتایی بێت كه ئه‌و هه‌زاران كێڵگهیهیه كه سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌می ئه‌فیون و میسامڤیتامین-ن.
بازرگانی ئه‌فیون كه له گوڵی خه‌شخاش به‌رهه‌مده‌هێنرێت، تێكه‌ڵبووه و خۆی ئاڵاندووه به ئابوری ئه‌فغانییه‌كانه‌وه.

به‌رهه‌مهێنان و گه‌شه‌پێدانی كێڵگه‌ی گوڵی خه‌شخاش بۆته به‌شێك له به‌رهه‌می گوندنشینانی تالیبان و زۆربه‌یان پشت به داهاتی ئه‌م به‌رهه‌مه سروشتییه ده‌به‌ستن بۆ بژێوی ژیانیان كه‌واته وه‌ك رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی پێداوه سه‌ركرده‌كانی تاڵیبان چۆن ده‌توانن ده‌ستبه‌رداری ئه‌م به‌رهه‌مه بازرگانییه ببن و كۆتایی پێبهێنن له‌كاتێكدا له ئێستا ئابوری ئه‌فغانستان خۆی له لێواری داڕووخاندایه.
زه نیویۆرك تایمز نووسیویه‌تی: "هه‌رچه‌نده تاڵیبان هه‌میشه نكۆڵی كردووه له‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به بازرگانی مادده بێهۆشكه‌ره‌كانه‌وه هه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه له‌رووی میدیاییه‌وه رێگری ده‌كات له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌فیون".
له‌نێوان ساڵانی 2000-2001 به‌ر له هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئه‌لقاعیده، تاڵیبان به هه‌موو توانایه‌وه شكستی هێنا له كۆتایی هێنان به به‌رهه‌مهێنانی كێڵگه‌كانی گوڵی خه‌شخاش بۆیه به‌ر له هێرشی ئه‌مه‌ریكا و دوای هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئه‌لقاعیده حكومه‌ته یهكلهدوایی یه‌كه‌كانی ئه‌فغانستان شكستیان هێناوه له كۆنترۆڵكردنی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌فیون.
به‌پێی راپۆرتێكی كه‌ناڵی ئه‌لجزیره-ی ئینگلیزی حامید كارزای سه‌رۆكی پێشووی ئه‌فغانستان زۆر هه‌وڵیداوه كه كۆنترۆڵی كێڵگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی گوڵی خه‌شخاش بكات و داوای له ئه‌مه‌ریكا كردووه هاوكاری بكات.
راپۆرته‌كه‌ی ئه‌لجزیره ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌مه‌ریكا له‌ماوه‌ی ساڵی 2002 - 2017 زیاتر له 8 ملیار و 600 ملیۆن دۆلاری سه‌رفكردووه بۆ كۆتایی هێنان به كێڵگه‌كانی گوڵی خه‌شخاش و وشككردنیان و پێدانی پاره وه‌ك قه‌ره‌بوو به گوندنشینان، به‌ڵام له دوای 2017 ه‌وه ئه‌مه‌ریكا ئه‌و هاوكارییه‌ی وه‌ستاندووه چونكه دڵنیابووه كه به‌رهه‌مهێنانی گوڵی خه‌شخاش به‌و كۆنترۆڵ ناكرێت.
به‌پێی راپۆرته‌كه ئه‌مه‌ریكا له‌و ماوه‌یه پاره‌ی داوه به جوتیاران و گوندنشینه‌كان كه كێلگه‌كانیان بكه‌ن به گه‌نم و جۆ و گه‌نمه‌شامی، به‌ڵام وه‌ك له‌راپۆرته‌كه‌دا دێهاتییه‌كان ئاماژه‌یان پێداوه، داهاتی گه‌نم و جۆ و گه‌نمه‌شامی هه‌رگیز ناگات به 1%ی داهاتی گوڵی خه‌شخاش.