باندێكی بازرگانیكردن به كچانه‌وه ده‌ستگیر كران
"له كاتی ده‌ستگیكردنی ئه‌م بانده، 1220 ده‌نكه حه‌بی پێكهاتوو له مادده‌ی هۆشبه‌ریان لابوو"

K24 – هه‌ولێر:
بازگه‌یه‌كی پشكنینی پۆلیسی عێراقی له به‌غدا، تۆڕێكی بازرگانیكردن به كچان و مرۆڤی ده‌ستگیر كرد.
بریكاری وه‌زاره‌تی پۆلیسی عێراق رایگه‌یاند، له بازگه‌یه‌كی پۆلیس له به‌غدا، 9 كه‌س به تۆمه‌تی بازرگانیكردن به مرۆڤه‌وه ده‌ستگیر كران.
راشیگه‌یاند، ئه‌و بانده (18) كه‌سیان له ژنان و پیاوان له لای خۆیان حه‌شاردابوو، به مه‌به‌ستی فرۆشتنیان، یاخوود به‌كار هێنانی به‌شه‌كانی جه‌سته‌یان.
جه‌ختیكرده‌وه، له كاتی ده‌ستگیركردنی ئه‌م بانده، (1220) ده‌نكه حه‌بی پێكهاتوو له مادده‌ی هۆشبه‌ریان لابوو.
روونیكرده‌وه، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له سه‌ر ئه‌و بانده‌ی كه بازرگانیان به كچان ده‌كرد، كه پێكهاتبوون له 9 كه‌س، له ناوچه‌ی (مه‌شته‌ل) له رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ده‌ستبه‌سه‌ر كران، هه‌ر زوو دانیان نا به تاوانه‌كانیان و دادوه‌ریش به مادده‌ی (234) له یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستبه‌سه‌ری كردن.
روانگه‌ی عێراقی بۆ قوربانیانی بازرگانیكردن به مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، بانده‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ له عێراق فراوان بوونه.
ئاماژه‌یپێكرد، جگه له‌وه‌ی بازرگانی به مرۆڤه‌وه ده‌كه‌ن، جه‌سته و پێكهاته‌كانیشی ده‌فرۆشنه‌وه و ده‌ستدرێژی سێكسیشیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت.
روانگه‌ی عێراقی داواشیكرد، سزاكان ده‌رهه‌ق به‌و تاوانه قورس‌تر بكرێن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه قوربانین ئه‌و جۆره تاوانه‌یان ده‌رهه‌ق كراوه، له ناو كۆمه‌ڵگه رێزیان لێبگیرێت.