هه‌رێم بازرگانێكی له‌شفرۆشی ڕاده‌ستی توركیا ده‌كاته‌وه
له توركیا دوو ساڵ و نیو حوكمدراوه
K24 – هه‌ولێر
پۆلیسی ئینته‌رپول له هه‌رێمی كوردستان بازرگانێكی له‌شفرۆشی به‌ڕه‌گه‌ز تورك، به‌ناوی (ا.ح.م ) ڕاده‌ستی پۆلیسی ئه‌نكه‌ره ده‌كاته‌وه.
تۆمه‌تباره‌كه له دایكبووی ساڵی 1969 یه و له تۆركیا به دوو ساڵ و شه‌ش مانگ به پاساوی ئه‌وه‌ی بازرگانی له‌شفرۆشی بووه حوكمدراوه.
وه‌ك له نوسراوه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گشتی هه‌رێم دا هاتووه، بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تباره به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی ( ئینته‌رپول ) له هه‌رێم، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیسی هه‌رێمه‌وه هاوكاری كراوون .
دوای ته‌واوكردنی ڕێكاره یاساییه‌كان تۆمه‌تبار له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه ڕاده‌ستی پۆلیسی ئینته‌رپول له ئه‌نكه‌ره كراوه‌ته‌وه.