رهنگه هیچ هاندهرێكی ریال مهدرید له كلاسیكۆ ئاماده نهبێت
بەپێی چەند سەرچاوەیەکی ئیسپانیا کارگێری ریال مەدرید رەتیکردووەتەوە بلیتی یارییەکانی کلاسیکۆ وەربگرێت بەهۆی بەرزی نرخەکانیان.
له گهڕی دهیهمی لالیگا، له نێو یاریگهی كامپ نوو، بارسێلۆنا و ریال مهدرید له كاتژمێر 05:15 خولهكی ئێوارهی سبهی یهكشهممه رووبهڕووی یهكتر دهبنهوه.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ هێمای بۆ ئەوە کردووە کارگێری ریال مەدرید رەتیکردووەتەوە هیچ بلیتێکی یاریی کلاسیکۆ وەربگرێت و بەمەش شوێنی هاندەرانی ریال مەدرید لە یاریگای کامپ نو بە چۆڵی دەمێنێتەوە.
کارگێری یانەی بارسێلۆنا نرخی بلیتی یاریی کلاسیکۆی دیاریی کردووە و لە 100 یۆرۆ دەستپێدەکات کە ئەم نرخە بۆ پەیژەکانی بەشی سەرەوەی کامپ نو دەبێت، مۆندۆ نووسیویەتی بەشێک لە هاندەرانی ریال مەدرید سووربوون لەسەر کڕینی بلیتی لە فرۆشگاکانی بارسێلۆنا بلیتیان دەست کەوتووە, بەڵام لە شوێنی تایبەتی هاندەرانی ریال نابن و بەسەر یاریگاکە دابەش دەبن.
بارسێلۆنا لە دوایین 3 کلاسیکۆی لهسهریهك بەرامبەر ریال مەدرید دۆڕاوە و لە ئەگەری دۆڕاندنی ئەم کلاسیکۆیەش خراپترین ریکۆرد لە ماوەی 57 ساڵی رابردوو تۆمار دەکات.