به وێنه... کوردستان24 دەچێتە ناو سەربازگەیه‌كی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس
"سوپای عێراق جارێکی دیکە دەیەوێت بیکاتەوە بە سەربازگە"
K24 - هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان24 ده‌چێته ناو سه‌ربازگه‌یه‌كی سه‌رده‌می رژێمی پێشووی حزبی به‌عس، كه پێشتر هاووڵاتیانی كوردی تێدا ئه‌شكه‌نجه دراوه.
په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند، ئه‌مانه وێنە و دروشمەکانی ڕژێمی پێشووی حزبی به‌عسه لە نێو سەربازگەکەی گوندی تۆبزاوە.
راشیگه‌یاند، لە ساڵی 1988 لە پڕۆسەی ئەنفالدا هاووڵاتیانی کورد له‌و به‌ندیخانه‌یه‌دا ڕادەگیران، دوای ئەشکەنجە، ڕەوانەی باشووری عێراق و گرتووخانەی نوگرەسەلمان دەکران.
ئاماژه‌یپێكرد، ئێستا سوپای عێراق جارێکی دیکە دەیەوێت بیکاتەوە بە سەربازگە.