راوێژکاری ئەمنیی سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە هێزی پێشمەرگە دەکات

قاسم ئەعرەجی
قاسم ئەعرەجی

ئەمڕۆ دووشەممە، 21ـی ئەیلوولی 2026، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئەمنیی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق؛ لە تۆری کۆمەڵایەتیی "ئێکس" پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی هێزی پێشمەرگە کرد.

ئەعرەجی نووسیویەتی "پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە دەکەم بەبۆنەی یەکخستنەوەی پێشمەرگە لە چوارچێوەیەکی دامەزراوەیی و لەژێر فەرماندەییەکی یەکگرتووی سەربازیی دا".

هەروەه ئاماژەی داوە، "ئەمە هەنگاوێکە بۆ پەرەپێدانی سیستەمێکی پیشەیی ئاسایشی نیشتمانی، کە دەستوور و سەروەریی یاسا بەهێزتر دەکات".

راوێژکارەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق هەر لە پەیامەکەیدا دەڵێت: ئێمە ئەم هەنگاوە وەک بەشدارییەک لە هەوڵەکانی دەوڵەت بۆ چەسپاندنی بڕیاری چەک لە دەستی دامەزراوە شەرعییەکان بێت و جێبەجێکردنی یاسا و پەرەپێدانی یەکگرتن لە نێوان هێزە فیدراڵییەکان و پێشمەرگەدا بە نرخ دەزانین، بەمەش سەروەری عێراق و خاک و ئاسایشی هاووڵاتیانی دەپارێزین.

 ئەمڕۆ دووشەممە 21ـی ئەیلوولی 2026، بە سەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە؛ بە شێوەیەکی فەرمیی یەکخستنی تەواوەتیی هێزی پێشمەرگە راگەیەنرا.