رێكخراوێكی كۆچبه‌ران: په‌نابه‌ران ئاره‌زوو ده‌كه‌ن له ئه‌ڵمانیا بمێننه‌وه
"نیوه‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه داوای په‌نابه‌رێتی ده‌كه‌ن، عێراقین"
K24- هه‌ولێر:
به زمانێكی لاوازی ئه‌ڵمانی، كه به‌رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه فێری بووه، سیپان باس گه‌شتی خۆی له توركیاوه تاوه‌كو مینسك و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا ده‌كات.
سیپان كۆچبه‌رێكی نایاسایی عێراقییه، بۆ ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند، نه ئاو، نه خواردنمان پێ بوو، كه‌ش و هه‌وا زۆر سارد بوو، گه‌لێك ماندوو بووین، هاوشێوه‌ی 6100 كۆچبه‌ر، گه‌یشتین به بیلارووسیا، خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینم له ئه‌ڵمانیاوه سه‌قامگیر ببم.
له‌مباره‌یه‌وه هورست سیهوفه‌ر، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، كۆچبه‌رانی نایاسایی وه‌ك چه‌كێكی سیاسی به‌رامبه‌رمان به‌كار ده‌هێنرێن، زۆربه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه وڵاتانی پۆڵه‌ندا و به‌ڵتیق بۆ مانه‌وه هه‌ڵنابژێرن، تا ئه‌ڵمانیا ناوه‌ستن.
ئۆلاڤ یانس، سه‌رۆكی رێكخراوی بیانییه‌كان له شاری (ئیزنهوتنشتات)ـی ئه‌ڵمانی، بۆ ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند، ژماره‌ی كۆچبه‌رانی هاتوو بۆ بنكه‌كه‌مان ده هێنده زیادیكردووه.
راشیگه‌یاند، نووسینگه‌كه‌مان فراوانكردووه، چونكه ئه‌وانه‌ی كه دێنه ئه‌ڵمانیا پشكنینی كۆڤید19ـیان بۆ ده‌كه‌ین.
روونیكرده‌وه، نیوه‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه داوای په‌نابه‌رێتی ده‌كه‌ن، عێراقین، ئه‌وانی دیكه ئه‌فغانی و سووری و ئێرانی و یه‌مه‌نین.
جه‌ختیكرده‌وه، زۆربه‌ی په‌نابه‌ران داوا ده‌كه‌ن له ئه‌ڵمانیا بمێننه‌وه، ژماره‌یه‌كی كه‌م داوا ده‌كه‌ن بچنه فه‌ره‌نسا و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپی.
روحه‌ڵڵا، هاووڵاتییه‌كی ئه‌فغانییه بۆ فرانس پرێس رایگه‌یاند، ده‌مه‌وێت له ئه‌ڵمانیا بمێنمه‌وه، تاوه‌كو خوێندن ته‌واو بكه‌م و ژیانم رێك بخه‌مه‌وه.