به شێوازێكی جیاواز تابڵۆ و په‌یكه‌ر درووست ده‌كات
له رێگەی تێكه‌ڵكردنی قاوه و هونه‌ری شێوه‌كاری ده‌رده‌بڕێت و داهاتێكی زۆرى بۆ خۆی بەدەستهێناوە، به‌جۆرێك به‌های ژمارەیەك له تابڵۆكانی ده‌گاته 1200 دۆلاری ئه‌مریكی.
K24 – هه‌ولێر:
شێوه‌كارێكی فلیپینی به رێگەیه‌كی جیاواز تابڵۆی سه‌رنجڕاكێش درووستده‌كات و خۆشه‌ویستی خۆی بۆ كاره‌كه‌ی له رێگەی تێكه‌ڵكردنی قاوه و هونه‌ری شێوه‌كاری ده‌رده‌بڕێت و داهاتێكی زۆرى بۆ خۆی بەدەستهێناوە، به‌جۆرێك به‌های ژمارەیەك له تابڵۆكانی ده‌گاته 1200 دۆلاری ئه‌مریكی.
ئیلا هیبۆلیتۆ هونه‌رمه‌ندێكی فلیپینیه و ماوه‌ی شه‌ش ساڵه خه‌ریكی دروستكردنی تابڵۆكانیهتی به‌شێوازێكی جیاواز، ئیلا چێژی قاوه‌و هونه‌ری شێوه‌كاری تێكه‌ڵی یه‌كتر كردووه بۆ پێشكه‌شكردنی تابڵۆی ناوازه، به‌جۆرێك له هه‌موو تابڵۆكانیدا قاوه كه‌ره‌سته‌یه‌كی سه‌ره‌كی دروستكردنی تابڵۆكانیهتی بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی كڕیاران بۆ لای خۆی رابكێشێت و زۆرترین داهات كۆبكاته‌وه.