8 ئه‌ندامی نوێ بۆ ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی دهۆك هه‌ڵبژێردران
هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی دهۆك كرا و ستافێكی نوێ ده‌ستبه‌كارده‌بن و ته‌نیا یه‌ك كه‌س له ئه‌ندامانی پێشوو له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌رچوو، ئه‌وانیتر ده‌نگی پێویستیان نه‌هێنا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 30 ئۆكتۆبه‌ری 2021، هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی دهۆك كرا كه تێیدا 16 به‌ربژێر ركابه‌رییان كرد بۆ ئه‌ندامبوون له ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی دهۆك، دواجار هه‌شت كه‌س ده‌نگی پێویستیان هێنا و به ئه‌ندامی نوێی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی دهۆك هه‌ڵبژێردران و ته‌نیا هشیار فه‌ریق كه یه‌كێك بوو له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری پێشوو له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌رچووه‌وه.
دكتۆر عه‌بدوڵڵا جه‌لال به 174 ده‌نگ له هه‌ڵبژاردنه‌كان زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، خالید موشیر كاپتن و ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی دهۆك له پله‌ی دووه‌م هات به 168 ده‌نگ، جاسم محه‌مه‌د حاجی به‌رگریكاری پێشووی یانه‌ی دهۆك 167 ده‌نگی كۆكرده‌وه و پله‌ی سێیه‌می له هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ستهێنا.
ریگر ئه‌حمه‌د به 155 ده‌نگ بووه خاوه‌نی پله‌ی چواره‌م، یووسف ره‌شید و خالید محه‌مه‌د هه‌ریه‌كه‌یان 125 ده‌نگیان ده‌ستخست، هشیار فه‌ریق به 123 ده‌نگ و ملله‌ت جه‌مال به 111 ده‌نگ له پله‌كانی حه‌وت و هه‌شته‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان هاتن و مافی ئه‌ندامبوونیان له ده‌سته‌ی نوێی كارگێری یانه‌ی دهۆك مسۆگه‌ر كرد.
بڕیاره له رۆژانی داهاتوو ئه‌و 8 ئه‌ندامه نوێیه‌ی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی دهۆك له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سه‌رۆك و ئه‌میندار و سكرتێر دیاری بكه‌ن و پۆسته‌كان له نێوان خۆیاندا دابه‌ش بكه‌ن.