لايه‌نگرانى هه‌ده‌په‌ دژى ياسايه‌كى توركيا ده‌وه‌ستنه‌وه‌

بە سەدان کەس رژانە سەر شەقامەکانی شاری ئه‌سته‌مبوڵ کە زۆینەیان لایەنگری پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) بوون، بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە پەسەندکردنی یاسایی ھەڵگرتنی پارێزبەندی

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/6eac7812-2080-4348-a717-3b7b2a7e177a/HDP%20Protest.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

بە سەدان کەس رژانە سەر شەقامەکانی شاری ئه‌سته‌مبوڵ کە زۆینەیان لایەنگری پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) بوون، بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە پەسەندکردنی یاسایی ھەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ژمارەیەک پەرلەمانتاری ئه‌و پارته‌ لەلایەن پەرلەمانی تورکیاوە.

مانگی رابردوو، پەرلەمانی تورکیا، پرۆسەی یاسایی ھەڵگرتنی پارێزبەندی پەسەند کرد، بۆ رێگەخۆشکردن لەبەردەم دادگاییکردنی 138 ئەندام پەرلەمان کە زۆرینەیان کوردن و بە تۆمەتی پەیوەندیبوون بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، دادگایی دەکرێن.