كریستیانۆ رۆناڵدۆ په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له یاریی شه‌وی رابردووی به‌رامبه‌ر تۆتێنهام گۆڵێك و ئاسیستێكی كرد و سه‌ركردایه‌تی یانه‌كه‌ی كرد به بردنه‌وه‌ی له یارییه‌كه به 3 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر.
له دوایی یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی نێوان مانچیسته‌ر یونایتد و تۆتێنهام، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه هه‌رگیز پێشبینی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌ی یانه‌كه‌ی نه‌ده‌كرد.
كریس گوتیشی: ده‌زانم دۆخی مان یونایتد له یارییه‌كانی رابردوو جێگیر نه‌بوو، هه‌ڵبه‌ت ره‌خنه‌یه‌كی زۆرمان لێ‌گیرا، چونكه مان یونایتد یانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، به‌ڵام له‌و یارییه‌دا وه‌ڵامێكی خێرامان هه‌بوو كه تێیدا به 3 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌مان برده‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی له‌وه‌ته‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه مان یونایتد له كۆی 10 یاریی 7 گۆڵی كردووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا كریس هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه ره‌خنه‌كان دڵته‌نگی ناكات، ده‌شڵێت: سرووشتی ژیان به‌وشێوه‌یه‌یه، هه‌ندێكجار ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كه‌یت و ستایشت ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئاستیش باش نه‌بێت ره‌خنه‌ت ئاراسته ده‌كه‌ن، به‌ڵام من 18 ساڵه یاریزانی پیشه‌گه‌رم و ره‌خنه‌كان نامڕووخێنێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی رابردوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس هه‌ڵوه‌شانده‌وه و گه‌ڕایه‌وه بۆ مان یونایتد، دوێنێ به تۆماركردنی گۆڵێك ژماره‌ی گۆڵه‌كانی به درێسی شه‌یتانه سووره‌كان له كۆی 302 یاریی گه‌یانده 125 گۆڵ.