رهمهزان جووڵه دهخاته بازارهكانى غهززه
لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز، فەڵەستینییەکانی کەرتی غەززە خۆیان بۆ ئەو مانگە ئامادە دەکەن و هیواداریشن کە رەمەزانی ئەمساڵ ببێتە رەمەزانێکی ئارام
K24 – ههولێر:
لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز، فەڵەستینییەکانی کەرتی غەززە خۆیان بۆ ئەو مانگە ئامادە دەکەن و هیواداریشن کە رەمەزانی ئەمساڵ ببێتە رەمەزانێکی ئارام و جارێکیدیکە شەڕ و کووشتار نەگەڕێتەوە بۆ کەرتی غەززە کە بووهتە یەکێک لەو ناوچانەی بەدەست شەڕی چەندین ساڵەی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل دەناڵێنێت.
لە کەرتی غەززەی فەڵەستین هاوشێوە زۆربەی وڵاتانی موسڵمان نشينى دیکەی جیهان، ئەوانیش لە خۆئامادە کردندان بۆ پێشوازیکردن لە مانگی رەمەزان، سەرەڕای شەڕ و ناهامەتی ئەو ناوچەیە و ئابڵووقەی ئابووری لەسەر ئەو کەرتە.
دانیشتوانی کەرتی غەززە کە ژمارەیان نزیکەی ملیۆنێک و 800 هەزار کەس دەبێت، لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی رەمەزان، ئهوان روویان لە بازاڕ و دووکانەکان کردووە بۆ کڕینی شتومەک و پێداویستییهکانیان بۆ ئەو مانگە پیرۆزە.