بلینكن: رووبه‌ڕووی میلیشیاكانی ئێران ده‌بینه‌وه
"ئه‌مه‌ریكا كار ده‌كات بۆ لێدانی پێگه‌ی میلیشیاكانی ئێران له ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌یپێكرد، هه‌موو هۆكارێك ده‌گرنه‌به‌ر بۆ لێدانی میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی دژ به ئێران.
ئه‌نتۆنی بلینكن رایگه‌یاند، واشنتن هه‌موو رێگایه‌ك به‌كار ده‌هێنێ بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران ببنه‌وه.
راشیگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا كار ده‌كات بۆ لێدانی پێگه‌ی میلیشیاكانی ئێران له ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
جه‌ختیكرده‌وه، ته‌واوی ئه‌و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانانه كه ئێران بۆیان دابینی ده‌كات واشنتن هه‌ڵیانده‌وه‌شێنێته‌وه، جیا له‌وه‌ش ئابڵووقه‌ی ئابووری خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و گرووپ و میلیشیایانه.
پێشتریش وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو كه ئابڵووقه‌ی خستووه‌ته سه‌ر به‌رنامه‌كانی (فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانان / درۆن)ـی ئێران، ئه‌مه له كۆبوونه‌وه‌یG20ـیش باسكراوه.
لوتکەی گرووپی بیست G20 لە رۆما به‌ڕێوه‌چوو، گرنگترین ئەو بابەتانەشی لە لووتکەکەدا باسیان لێوە كرا، بریتی بوون لە گۆڕانی کەشوهەوا، کۆرۆنا و پڕۆسەی پێدانی ڤاکسین و ئاساییکردنەوەی دۆخی ئابووری جیهان. لە پەراوێزی لوتکەکەشدا چەندین کۆبوونەوەی ئەنجام دران، گرنگترینیان کۆبوونەوەی نێوان سەرکردەی وڵاتانی ئەمه‌ریکا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیایە تایبەت بە پرۆسه‌ی ئەتۆمی ئێران.