لايهنهكانى كهركووك داوايهك ئاراستهى ههرێمى كوردستان دهكهن
پارتی به پاساوى ئەوەی کە کۆبوونەوەکە لەبارەگای بزوتنەوەی گۆڕانە ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبوو
K24 – ههولێر:
مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وەڵامی پڕۆژەکەی نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکوک دەدەنەوە کە باسی لە بەھەرێمکردنی کەرکوک کردبوو، لایەنە سیاسییە کوردییەکانیش لە کەرکوک کە ئەمڕۆ کۆبوونەوە داوایان لە سەرکردایەتی کورد کرد کە ھەنگاوی کرداری بنێت بۆ گەڕانەوەی کەرکوک بۆ سەر ھەرێمی کوردستان.
ھەرچەندە سەرجەم لایەنە کوردییەکانی کەرکوک لەو کۆبوونەوەدا ئامادەبوون بەڵام پارتی به پاساوى ئەوەی کە کۆبوونەوەکە لەبارەگای بزوتنەوەی گۆڕانە ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبوو، پێشووتریش کۆبوونەوەی لایەنەکان لە بارەگای پارتی بوو بەھەمان شێوە گۆڕان ئامادەنەبوو.