ڕێکاری نوێی پێدانی ڤاکسین بڕیاری له سه‌ر درا
"پێشینەش بۆ کەسانی گروپی مەترسیداره لە نێو ئەو تەمەنانە"
K24- هه‌ولێر:
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پاڵپشت به ڕاسپاردەکانی لێژنەی باڵای ڕاوێژکاری بەرنامەی کوتان، رێككاری تازه‌ی بۆ پێدانی ڤاكسین راگه‌یاند.
سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی رایگه‌یاند، ئاماژە بە ڕاسپاردەکانی لێژنەی باڵای ڕاوێژکاری بەرنامەی کوتان و ڕاسپاردەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO، لە پێناو کەمکردنەوەی ترسناکی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و زیادکردنی بەرگری کۆمەڵگا پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆڕۆنا، بڕیاردرا بە:
پێدانی ڤاکسینی جۆری ڤایزەر-بایۆنتیک بۆ چین و توێژەکانی کۆمەڵگه لە تەمەنی 12 ساڵی و سەرووتر، هه‌روه‌ها پێشینەش بۆ کەسانی گروپی مەترسیداره لە نێو ئەو تەمەنانە.