وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا سه‌رووی ته‌مه‌ن 12 ساڵیش ده‌گرێته‌وه
"تیمی گه‌ڕۆك پێكده‌هێنرێت تا قوتابیانی سه‌رووی 12 ساڵی ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگرن"
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا له‌مه‌ودوا منداڵانی ته‌مه‌ن 12 ساڵی به‌سه‌ره‌وه ده‌توانن ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگرن و بڕیاره‌كه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكرده‌وه.
دكتۆر ده‌شتی بوستانی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی زانستیی كۆرۆنا له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ی راگه‌یاند، دوێنێ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق به راوێژكردنی له‌گه‌ڵ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بڕیاری دا منداڵانی سه‌روو 12 ساڵی ڤاكسینی كۆرۆنایان پێبدرێت.
گوتیشی: پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا منداڵانی سه‌روو 12 ساڵی له زۆربه‌ی وڵاتانی جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی له وڵاته دراوسێكانی عێراقیش، بۆیه ده‌ستخۆشی له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه ده‌كه‌ین و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌و هه‌نگاوه جێبه‌جێ ده‌كات و ره‌نگه له‌مه‌ودوا تیمی گه‌ڕۆك بۆ قوتابخانه ناوه‌ندی و دواناوه‌ندییه‌كه پێكبهێنرێت، تا ڤاكسینی كۆرۆنا به قوتابیان بده‌ن.
ده‌شتی بوستانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێشتر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بنكه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ مامۆستایان ته‌رخانكردووه، له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی ڤاكسینی بۆ قوتابیانی ته‌مه‌ن 12 ساڵی به‌سه‌ره‌وه گواستنه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا به‌رته‌سك ده‌كرێته‌وه و مه‌ترسییه‌كه كه‌متر ده‌بێت.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له داهاتوودا پێدانی ڤاكسین منداڵانی خوار ته‌مه‌نی 12 ساڵیش بگرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له زۆر وڵات‌دا جێبه‌جێ ده‌كرێت، له ده‌وروبه‌ری عێراقیش، له كوه‌یت پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا منداڵانی سه‌رووی 7 ساڵی ده‌گرێته‌وه، ره‌نگه ئه‌م هه‌نگاوه لێره‌ش جێبه‌جێبكرێت.