پرۆسه‌ى پاككردنه‌وه‌ى ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان له‌ بۆمبه‌ چێندراو به‌رده‌وامه‌

لە كاتی ئەنجامدانی ھەر ئۆپراسیۆنێكی ھێزەكانی پێشمەرگە تیمەكانی ئەندازەی سەربازی سەرقاڵ دەبن بە گەڕان و دۆزینەوەی تەقەمەنیەكان و پوچەڵكردنەوەیان..

K24 – هه‌ولێر:

لە كاتی ئەنجامدانی ھەر ئۆپراسیۆنێكی ھێزەكانی پێشمەرگە تیمەكانی ئەندازەی سەربازی سەرقاڵ دەبن بە گەڕان و دۆزینەوەی تەقەمەنیەكان و پوچەڵكردنەوەیان.

فەرماندەی تیمەكانی ئەندازەی سەربازی ئاماژەی بە ئاماری ئەو چەك و تەقەمەنیانە دەكات كە پوچەڵیان كردوەتەوە  و لە ھەمانكات لە رێگای كوردستان 24 داوا لە خەڵك دەكات لە كاتی ئەنجامی ھەر ئۆپراسیۆنێك سەردانی شوێنەكان نەكەن كە مەترسی ھەیە بۆ گیانیان.