روونکردنەوەیه‌كی هاوبەش له لایه‌ن هه‌ردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و تەندروستی
"بۆ ئەم مەبەستە ھاووڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە لە سەلامەتی جۆرەکانی ئەم بەرهەمانە و نەبوونی هیچ نەخۆشیەکی پەیوەندار بەم بابەتە"

K24 – هه‌ولێر:
هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا ئاماژه‌یانپێكرد، ئه‌و تۆماره ڤیدیۆییه‌ی تایبه‌ت به هه‌بوونی كرمێك له‌ناو مۆزدا بڵاو بووه‌ته‌وه، هیچ مه‌ترسییه‌كی نییه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه:
بەهۆی بڵاوبوونەوەی تۆمارێکی ڤیدۆیی لە تۆڕەکانی سۆشیال میدیا سەبارەت بە بوونی جۆرە کرمێک لە ناو بەرھەمی مۆز گوایە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکی ترسناکە.
دوای بەدواداچوونی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و وەزارەتی تەندروستی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان بۆ بابەتەکە، بەھەماھەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەنداری عێراقی و بەدواداچوونی سەرچاوەکان و هاتنی بەرهەمی مۆز لەدەروازەکان و وەرگرتنی نمونەکانی ناو بازاڕ و کۆگاکان و جۆرەکان و شێوازی هاوردەکردن و بەکارهێنان، بۆمان دەرکەوت کەوا ھیچ حاڵەتێک لەم شێوەیە یان ئەم جۆرە بەرهەمانەی مۆز لە ھەرێمی کوردستان بوونی نیە و هیچ نەخۆشیەک تۆمارنەکراوە بەڵکو ئەم فیدیۆیە لە وڵاتانی دیکەی دەرەوەیە و لە چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندنی بیانی پێشتر بڵاوبووەتەوە.
بۆ ئەم مەبەستە ھاووڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە لە سەلامەتی جۆرەکانی ئەم بەرهەمانە و نەبوونی هیچ نەخۆشیەکی پەیوەندار بەم بابەتە لەگەڵ بەردەوامبوونی بەدواداچوونەکانمان لەپێناو تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتیان.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
وەزارەتی تەندروستی