"بارسێلۆنا به خێرایی شوێنگره‌وه‌ی ئه‌گوێرۆی ده‌ستنیشان كرد"

كارگێری یانه‌ی بارسێلۆنا له ئێستادا سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی یاریزانێكه بۆ ئه‌وه‌ی بیكاته شوێنگره‌وه‌ی سێرخیۆ ئه‌گوێرۆ كه ئێستا به‌هۆی پێكان و نه‌خۆشییه‌وه له یانه‌كه دووركه‌وتووه‌ته‌وه و زه‌حمه‌ته بۆ ئه‌م وه‌رزه بگه‌ڕێته‌وه یاریكردن.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌ی زستانه دانی ئۆڵمۆی هێرشبه‌ری یانه‌ی لایپزیگ بۆ شوێنی ئه‌گوێرۆ بگوازێته‌وه.
یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌م وه‌رزه ژماره‌یه‌ك یاریزانی له هێڵی پێشه‌وه تووشی پیكان بوون، دیارترینیان مارتن برایسوه‌یت، عوسمان دێمبلی، ئانسو فاتی و سێرخیۆ ئه‌گوێرۆیه كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه دروست كردووه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: پلانی یه‌كه‌می بارسێلۆنا گواستنه‌وه‌ی دانی ئۆڵمۆیه، پلانی دووه‌میشی گواستنه‌وه‌ی ره‌حیم ستێرلینگه كه ئێستا ئه‌و یاریزانه له پلانه‌كانی پێپ گواردیۆلا دوورخراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پێشبینی ده‌كرێت لوك دی یۆنگی هێرشبه‌ری هۆڵه‌ندی نوێی بارسێلۆنا له ئاست ره‌زامه‌ندی راهێنه‌ری داهاتووی یانه‌كه نه‌بێت، بۆیه بارسێلۆنا له ئێستادا له هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌رێكه، گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ستیش له‌به‌رده‌م یانه‌كه‌ی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا خراپی باری ئابووری یانه‌كه‌یه.
بارسێلۆنا له هاوینی 2019 هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی دانی ئۆڵمۆی دا، به‌ڵام ئه‌وكات ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی له‌ده‌ست خۆی دا و ئه‌و یاریزانه روویكرده بۆندزلیگا.
دانی ئۆڵمۆی ته‌مه‌ن 23 ساڵ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیایه و له‌گه‌ڵ یانه‌ی لایپزیگ 65 یاری كردووه، 12 گۆڵ و 14 ئاسیستی تۆمار كردووه و له هاوینی 2024 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه ئه‌ڵمانییه‌كه كۆتایی دێت.
