دێمبلی پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ یاریكردن پێكانه‌كه‌ی سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه‌

عوسمان دێمبێلی یاریزانی فه‌ره‌نسی یانه‌ی بارسێلۆنا
عوسمان دێمبێلی یاریزانی فه‌ره‌نسی یانه‌ی بارسێلۆنا

عوسمان دێمبلی پێش ئه‌وه‌ی بۆ یاریكردن بگه‌ڕێته‌وه‌، جارێكی دیكه‌ پێكانه‌كه‌ی سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه‌ و بۆ یاریی داهاتووی بارسێلۆنا دوورده‌خرێته‌وه‌.

پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ له‌ راهێنانه‌كانی ئه‌مڕۆ عوسمان دێمبلی هه‌ستی به‌ ئازار كردووه‌.

به‌ گوێره‌ی دوایین پشكنینه‌كان، پێكانێكی پێشووی عوسمان دێمبلی سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ ڕانی چه‌پی دا برینێكی هه‌یه‌ و ناتوانێت به‌شداریی یاری داهاتوو له‌ دژی سێلتا ڤیگۆ بكات.

سه‌رچاوه‌كه‌ نووسیویه‌تی: دێمبلی له‌ مێژه‌ ئه‌م برینه‌ له‌ جه‌سته‌ی دا هه‌بووه‌ و هه‌ستی پێنه‌كردووه‌، بۆیه‌ پێشبینی ده‌كرێت گه‌ڕانه‌وه‌ی دێمبلی جارێكی دیكه‌ دوابكه‌وێت.

له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، به‌رگریكاری ئه‌مریكی دێست به‌هۆی پێكانه‌وه‌ هاوشانی دێمبلی بۆ كاتێكی نادیار دوورده‌كه‌ونه‌وه‌ و به‌شداریی یاریی داهاتووی رۆژی شه‌ممه‌ به‌رامبه‌ر سێلتا ڤیگۆ ناكات، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ دێمبلی ئه‌م وه‌رزه‌ ته‌نیا 25 خوله‌ك یاریی كردووه‌ و ئه‌مڕۆ بۆ جاری دوازده‌یه‌م له‌ بارسێلۆنا تووشی پێكان ده‌بێت.

Fly Erbil Advertisment