نرخی نه‌وت هه‌ڵكشا
به شێوه‌ی رۆژانه ئۆپك پڵه‌س 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاوی زیاده ده‌خاته بازاره‌وه
K24 – هه‌ولێر:
بازاڕی نه‌وتی جیهان چاوه‌ڕێی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ئۆپك پڵه‌س ده‌كه‌ن و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه به‌رده‌وام بێت له ستراتیژی ئێستای و ئه‌مه‌ش بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به رێژه‌ی %3.
ستراتیژی ئێستای كۆمه‌ڵه‌كه خستنه‌بازاری 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی زیاده‌یه به شێوه‌ی رۆژانه.
به گوێره‌ی زانیاری ئاژانسی بلۆمبێرگ له گرێبه‌سته دواخراوه‌كانی نه‌وتی خاوی تێكساس به رێژه‌ی %2.76 به‌رز بوویه‌وه و گه‌یشته 83.09 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
هه‌روه‌ها له گرێبه‌سته دواخراوه‌كانی نه‌وتی خاوی برێنتدا نرخی نه‌وت به رێژه‌ی %2.82 به‌رز بوویه‌وه و هه‌ر به‌رمیلێكی گه‌یشته 84.30 دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی.
ئه‌م هه‌ڵكشانه‌ی نرخی نه‌وت له كاتێكدایه كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ئۆپك پڵه‌س بۆ باسكردنی ره‌وشی بازاڕی نه‌وت ده‌ستیپێكردووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بڕیار بدرێت كۆمه‌ڵه‌كه به‌رده‌وام بن له خستنه‌بازاڕی 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی زیاده به شێوه‌ی رۆژانه.
سه‌رچاوه: بلۆمبێرگ