توركمانەكانی ھەرێمی كوردستان سەربەخۆیی بۆ کەرکووك رەتدەكەنەوە
"دوای جێگیربوونی پێشمەرگە لە کەرکووك تورکمانەکانی ئەو شارە لە ژیانێکی ئارامدان"
K24 - ھەولێر
٢٦حزبە تورکمانیەکەی شاری ھەولێر، بە ھەموو شێوەیەك دروستکردنی ھەرێمی سەربەخۆ بۆ کەرکووك رەتدەکەنەوە، کە ئێستا بەرەی تورکمانی لە کەرکووك داوای دروستکردنی دەکات، سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی باس لەوە دەکات، دوای جێگیربوونی پێشمەرگە لە کەرکووك تورکمانەکانی ئەو شارە لە ژیانێکی ئارامدان.
حزبە تورکمانیەکان پێیان وایە داواکردن بۆ دروستکردنی ھەرێمی سەربەخۆ داوایەکی تاکە کەسیە، رەتیدەکەنەوە ھەموو تورکمانەکان لەگەڵ ئەوە بن کەرکووك ببێتە ھەرێمی سەربەخۆ، بۆیە پێیان باشە ھاووڵاتیان خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن.