ده‌یان برینداری پشێوییه‌كانی به‌غدا گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، 125 برینداری خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كانی شاری به‌غدا، له‌و ژماره‌یه‌ش 27 كه‌سیان خۆپیشانده‌ر "لایه‌نگرانی ئه‌و گرووپانه‌ی حه‌شدی شه‌عبین كه له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ناڕازین" و ئه‌وانی دیكه‌شیان سه‌رجه‌میان سه‌ر به هێزه ئه‌منییه‌كانن.
له به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراقدا هاتووه، زۆربه‌ی ئه‌و بریندارانه‌ی گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه، برینه‌كانیان سووك و مامناوه‌ندن و هیچ حاڵه‌تێكیشیان به‌هۆی گوللـه‌وه نه‌بووه، هه‌روه‌ك هیچ حاڵه‌تێكی كوژرانیش تۆمار نه‌كراوه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی جه‌ختی كرده‌وه، سه‌رجه‌م دامه‌زراوه و كارمه‌نده ته‌ندروستییه‌كانیان خستووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی، بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌رچی خزمه‌تگوزاری پزیشكییه بۆ حاڵه‌ته له‌ناكاوه‌كان.
ئه‌مڕۆ له به‌غدا لایه‌نگرانی ئه‌و گرووپانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی رژانه سه‌ر شه‌قام، كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و ده‌گوترێت، سه‌ر به ئێرانن و توندوتیژی له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان روویدا و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س بریندار بوون.
H.B