وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیا: كه‌وتووینه‌ته دۆخێكی زۆر سه‌ختی كۆرۆنا
"ئێستا ئه‌وانه‌ی ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه، له هه‌موو كاتێك زیاتر له مه‌ترسیدان".. ئه‌وانه‌ی پێویستییان به چاودێری چڕه، ژماره‌یان یه‌كجار زیادیكردووه

K24- هه‌ولێر:
یێنس شپان، وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، چووینه‌ته قۆناغێكی زۆر سه‌ختی په‌تایی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وێڕای زیادبوونی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی پێویستییان به چاودێری چڕی پزیشكییه.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ته‌ندروستی چه‌ند وڵاتێك رێككه‌وتووه، بۆ ئه‌وه‌ی دوای شه‌ش مانگ له وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا، ژه‌می سێیه‌م و به‌هێزبوون به‌و كه‌سانه بدرێت، كه پێكوته‌كه‌یان وه‌رگرتووه.
شپان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وڵاته‌كه‌ی ناچار بووه نه‌خۆشه‌كان بگوازێته‌وه ئه‌و شوێنانه‌ی زۆرترین ژماره‌ی نه‌خۆشخانه‌یان لێیه و دا‌واشیان له هاووڵاتییان كردووه، په‌له له وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا بكه‌ن و په‌یڕه‌وی بنه‌ماكانی سه‌لامه‌تی بكه‌ن.
ماوه‌ی دوو رۆژه له‌سه‌ریه‌ك، ئه‌ڵمانیا ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له حاڵه‌ته‌كان تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا تۆمار ده‌كات، وێڕای ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی شه‌پۆلێكی نوێی ئه‌و ڤایرۆسه له سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپا.
ته‌نیا ئه‌مڕۆ 37 هه‌زار و 120 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون له ئه‌ڵمانیا راگه‌یه‌ندران، دوێنێش 33 هه‌زار و 949 حاڵه‌تی دیكه تووشی په‌تاكه ببوون، له‌كاتێكدا ژماره‌ی پێوانه‌یی پێشووتر له 18ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری ساڵی رابردوو تۆماركرابوو، كه ژماره‌یان 33 هه‌زار و 777 حاڵه‌ت بوو.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یمانگه‌ی رۆبێرت خۆخی ئه‌ڵمانی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه كوشنده‌كان رایگه‌یاند، ئێستا ئه‌وانه‌ی ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه، له هه‌موو كاتێك زیاتر له مه‌ترسیدان.
له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆنا تا ئێستا، 709 هه‌زار و 488 كه‌س له ئه‌ڵمانیا تووشی كۆرۆنا بوونه، له‌و ژماره‌یه‌ش 96 هه‌زار و 346 كه‌س به‌هۆی ئه‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز + ئه‌سۆشێیتیدپرێس
H.B