بلدۆزهرهكهی داعش گوێره‌كه ده‌رچوو
داعشه له لیبیا نه‌ك سوریا
K24 – هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی " ده‌یلی مه‌یل " ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه كه بلدۆزهرهكهی داعش له‌لایه‌ن سوپای سوریاوه ده‌ستگیر كراوه، به‌ڵام ئێستا زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه ئه‌و داعشه‌ی به بلدۆزه‌ره‌كه ناسێنرا، له لیبیا ده‌ستگیر كراوه نه‌ك سوریا.
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان زانیاری‌یان له‌وباره‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ئه‌و كه‌سه‌ی " ده‌یلی مه‌یل" وه‌ك بلدۆزهرهكهی داعش بڵاویكردبوه‌وه،كه به‌رپرسه له كوشتنی ده‌سبه‌سه‌ر و دیله‌كان، وانیه و ئه‌و كه‌سه ته‌نها ئه‌ندامێكی داعشه له لیبیا.
ئه‌و چالاكوانانه ته‌ئكید له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و داعشه له‌لایه‌ن سوپای لیبیاوه ده‌ستگیر كراوه و به (العجل) واتا گوێره‌كه ناسراوه نه‌ك بیلدۆزه‌ر.