بلینكن: جۆره نه‌خۆشییه‌ك له ناو دیپلۆماتكارانی ئه‌مه‌ریكی بڵاوبووه‌ته‌وه
"نیشانه‌كانی بریتین له سه‌رسوڕان، گێژبوون و سه‌ر ئێشه‌ی تووند"
K24- هه‌ولێر:
واشنتن رایده‌گه‌یه‌نێت، نه‌خۆشییه‌كی نادیار یه‌خه‌ی دیپلۆماتكاره ئه‌مه‌ریكییه‌كانی له ته‌واوی جیهاندا گرتووه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش بهڵێنیدا ئه‌و ده‌ستانه ئاشكرا بكات كه له پشتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ن.
ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، نه‌خۆشی (هاڤانا) یه‌كێكه له نه‌خۆشییه نادیاره‌كان كه له ده‌ره‌وه تووشی دیپلۆماتكاره ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌بێته‌وه، واشنتن ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه كه ئه‌وانه‌ی له پشتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ن، ئاشكرایان بكات.
راشیگه‌یاند، ته‌واوی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا رژدن بۆ ئاشكراكردنی هۆكاره‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه و پاراستنی دیپلۆماتكاران و ره‌وانه كردنیان بۆ نه‌خۆشخانه و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست.
روونیكرده‌وه، جوناسان مۆر و مارگرێت ئویهارا ده‌ستنیشان كران بۆ هه‌ماهه‌نگی و دیاریكردنی ئه‌و دیپلۆماتكارانه‌ی كه تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌بن، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یان ده‌كه‌ن.
ئه‌و نه‌خۆشییه بۆ یه‌كه‌م جار له كووبا له ساڵی 2016 دروستبوو، كه نیشانه‌كانی بریتین له سه‌رسوڕان، گێژبوون و سه‌ر ئێشه‌ی تووند، له حاڵه‌تێك كه گوێیان له ده‌نگی به‌رز ده‌بێت.
ئه‌و جۆره نه‌خۆشییه له فه‌ره‌نسا و چین و رووسیا و نه‌مسا و ئه‌مه‌ریكا سه‌ریهه‌ڵداوه، تا ئێستاش 200 دیپلۆماتكاری ئه‌مه‌ریكی تووشی بوونه.
بلینكن روونیكرده‌وه، ته‌واوی تواناكانی ئه‌مه‌ریكا به تۆڕی هه‌واڵگرییه‌وه به‌گه‌ڕ ده‌خه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه، تووشبوانیش له كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكی (جۆنزهۆپنكز) له واشنتن چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرن.
روونیكرده‌وه، كاتی جێهێشتنی ئه‌مه‌ریكا، دیپلۆماتكاران پشكنینی و بیستن و بینین و سه‌ریان بۆ ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشان بكرێت كه ئایا له ده‌ره‌وه تووش ده‌بن یاخوود نا.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا په‌نجه‌ی تۆمه ئاڕاسته‌ی رووسیا ده‌كه‌ن، كه له رێگه‌ی تۆڕه ئهلكیترۆنییهكانهوه ڤایرۆس بڵاو بكه‌نه‌وه.