وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف روونكردنه‌وه له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆیه‌ك ده‌دات
"هه‌ر ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن دوای ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه ئه‌و گرته ڤیدیۆیه بە ناوی سنووری ھەرێم پەخش بکات رێککاری یاسایی بەرامبەریان دەگرینەبەر"
K24- هه‌ولێر:
له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه تێیدا كه‌سێك دوعا بۆ سه‌رۆكی یه‌كێك له وڵاتانی دراوسێ ده‌كات و ڤیدیۆكه وا بڵاوكراوه‌ته‌وه، گوایه ئه‌و دوعاكردنه له یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستانه، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ره‌تی كرده‌وه ئه‌و گرته ڤیدیۆیه له سنووری هه‌رێمی كوردستان تۆماركرابێت و شوێنی دوعاكردنه‌كه‌ش له مزگه‌وت بێت. جه‌ختیشی كرده‌وه، دوای ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه، هه‌ر ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن ئه‌و گرته ڤیدیۆیه به‌ناوی سنووری هه‌رێمی كوردستان بڵاو بكاته‌وه، رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی:
گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووه‌تەوە تێیدا کەسێك دوعا بۆ سەرۆکی یەکێك لە وڵاتانی دراوسێ دەکات، گوایە ئەمە لە سنووری ھەرێمی کوردستانە، لێرەوە بۆ رای گشتی رادەگەیێنین، کە ئەم شوێنە مزگەوت نییە، ئەو کەسەش کە قسە دەکات مامۆستای ئایینی نییە و شوێنەکەش سنووری ھەرێمی کوردستان نی یە، بەڵکو دەرەوەی باشووری کوردستانە و بۆنەیەکی ئایینییە و پەیوەندی بەئێمەوە نی یە.
پێویستە ئەو شوێنانەی ئەو ھەواڵە نادروستانە بڵاو دەکەنەوە بەرپرسانە مامەڵە بکەن و چەواشەکاری نەکەن، دوای ئەم روونکردنەوەیەشمان ھەر ناوەندێکی راگەیاندن ئەم گرتە ڤیدیۆیە بە ناوی سنووری ھەرێم پەخش بکات، رێککاری یاسایی بەرامبەریان دەگرینەبەر.
راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
6/11/2021
H.B