نوێترین په‌یامی مسته‌فا كازمی دوای هێرشه درۆنییه‌كه بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی
"هێرشی مووشه‌كی و درۆنی ترسنۆكانه، هیچ نیشتمانێك و داهاتووێك بنیات نانێن"
K24 - هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، دوای هێرشه درۆنییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی په‌یامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت: "ئه‌و هێرشه ترسنۆكانه هیچ داهاتووێك و نیشتمانێك بنیات نانێن".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "ماڵه‌كه‌م رووبه‌ڕووی هێرشێكی ترسنۆكانه بووه‌وه، سوپاس بۆ خوا من و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵمن سه‌لامه‌تن، هێزه سه‌ربازی و ئه‌منییه پاڵهوانهكهتان كار بۆ سه‌قامگیری و پاراستنی عێراق ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هێرشی مووشه‌كی و درۆنی ترسنۆكانه، هیچ نیشتمانێك و داهاتووێك بنیات نانێن، ئێمه كار بۆ بنیاتنانی نیشتمانه‌كه‌مان ده‌كه‌ین، به رێزگرتن له وڵات و دامه‌زراوه‌كانی و دامه‌زراندنی داهاتووێكی باشتر بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان".
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی كازمی:
"به‌ناوی خوای گه‌وره
بۆ هه‌موو گه‌لی عێراق له هه‌ر كوێیهكن، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌مشه‌و نیگه‌ران بوون، ماڵه‌كه‌م رووبه‌ڕووی هێرشێكی ترسنۆكانه بووه‌وه، سوپاس بۆ خوا من و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵمن سه‌لامه‌تن، هێزه سه‌ربازی و ئه‌منییه پاڵهوانهكهتان كار بۆ سه‌قامگیری و پاراستنی عێراق ده‌كه‌ن، هێرشی مووشه‌كی و درۆنی ترسنۆكانه، هیچ نیشتمانێك و داهاتووێك بنیات نانێن، ئێمه كار بۆ بنیاتنانی نیشتمانه‌كه‌مان ده‌كه‌ین، به رێزگرتن له وڵات و دامه‌زراوه‌كانی و دامه‌زراندنی داهاتووێكی باشتر بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان.
داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م گفتوگۆكیهكی هێمنانه و بنیاتنه‌رانه بكه‌ن له پێناو عێراق و داهاتووه‌كه‌ی.
بژی عێراق.. بژی عێراق"