نێچیرڤان بارزانی هه‌وڵی تیرۆركردنی مسته‌فا كازمی ئیدانه ده‌كات
"ئه‌و كاره تیرۆریستییه پێشهاتێكی ترسناكه و هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات ده‌كات"
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵی تیرۆركردنی مسته‌فا كازمی ئیدانه ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كاره تیرۆریستییه پێشهاتێكی ترسناكه و هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات ده‌كات.
نێچیرڤان بارزانی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "هه‌وڵی شكستخواردووی تیرۆركردنی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئیدانه ده‌كه‌م كه له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه ماڵه‌كه‌ی له به‌غدا كرایه ئامانج، سوپاس بۆ خوا سه‌لامه‌ته".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووه: "ئه‌و كاره تیرۆریستییه پێشهاتێكی ترسناكه و هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات ده‌كات و نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه ئه‌نجامێكی باشی نابێت، داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م دان به‌خۆیاندا بگرن و ره‌وشه‌كه هێور بكه‌نه‌وه".
به‌ره‌به‌یانی 7ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021، به سێ درۆنی بۆمبڕێژكراو ماڵه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی له‌ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كرایه ئامانج، دواتریش كازمی په‌یامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، خۆی و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدان سه‌لامه‌تن.
ادين واستنكر المحاولة الفاشلة لاغتيال رئيس الوزراء السيد مصطفى الكاظمي التي جرت عن طريق مسيرة استهدفت محل اقامته في بغداد فجر اليوم والحمد لله على سلامته. هذا العمل الارهابي تطور خطير يهدد الامن والاستقرار في البلاد وينذر بعواقب وخيمة. أدعو الجميع الى ضبط النفس والتهدئة.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) November 7, 2021