پاڵه‌وانێكی كورد یه‌كه‌مین مێدالیای زێڕی له‌سه‌ر ئاستی جیهان برده‌وه
پاڵه‌وانێكی كورد له پێشبڕكێیه‌كی نێوده‌وڵه‌تیدا یه‌كه‌مین مێدالیای زێری له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ورووپا به‌ده‌ستهێنا و بووه جێگه‌ی سه‌رنجی میدیاكانی ئه‌ورووپا.
شێركۆ ئه‌لیاسی وه‌رزشوانێكی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و دانیشتووی وڵاتی فینله‌ندایه و له شاری سانتا سوزانای ئیسپانیا به‌شداریی له پاڵه‌وانێتی جیهانی نماییشی له‌شجوانی كرد كه تایبه‌ت بوو به (فیزیك و بۆدی كلاسیكۆ و بۆدی بۆڵدینگ).
شێركۆ ئه‌لیاسی له سێیه‌مین رۆژی پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو بۆ یه‌كه‌مجار توانی مێدالیای زێڕ بباته‌وه.
شێركۆ ئالیاسی له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2015ـه‌وه به‌شداریی له پاڵه‌وانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات، بۆ یه‌كه‌مجار پێش 7 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له پاڵه‌وانێتی كلاسیكی فیتنس پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا، له هه‌مان ساڵ دا مێدالیای بڕۆنزی له‌سه‌ر ئاستی جیهان برده‌وه.
ئه‌م پاڵه‌وانه كورده له ساڵی 2015 به باشترین یاریزانی فیتنسی فینله‌ندا دیاریكرا، ساڵ دواتریش دیسان پله‌ی یه‌كه‌می مسۆگه‌ر كرد.
شێركۆ ئالیاسی له ساڵی 2016 پله‌ی یه‌كه‌م و مێدالیای زێڕی پاڵه‌وانێتی فیتنسی ئه‌ورووپای ده‌ستخست، ساڵی دواتر به‌شداریی له پاڵه‌وانێتی ئارنۆڵد كلاسیكی كرد و مێدالیای زیوی له‌سه‌رخاكی ئیسپانیا به‌ده‌ستهێنا و به‌شداریی چه‌ندان پاڵه‌وانێتی دیكه‌ش كردووه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ورووپا و جیهان.