فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی عێراق: باری له‌ناكاو رانه‌گه‌یه‌ندراوه
به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان هێرشكرایه سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سه‌ربازی عێراق، رایگه‌یاند، تا ئێستا باری له‌ناكاو رانه‌گه‌یه‌ندراوه و ره‌وشی به‌غدا ئارامه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان هێرشكرایه سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ناوبراو سه‌لامه‌ت بوو.
ئه‌و په‌لاماره له ئاستی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییدا كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه و له سه‌رجه‌م ئاسته‌كاندا ئیدانه كرا.
یه‌كێك له فه‌رمانده باڵاكانی سه‌ربازیی له عێراق، كه نه‌یویستووه ناوی بهێنرێت بۆ كه‌ناڵه‌كان ئاشكرایكردووه، له كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كاندا پرسی راگه‌یاندنی باری له‌ناكاو نه‌هێنراوه‌ته به‌ر باس.
پێشتر ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی عێراقیی بڵاویانكردبوویه‌وه، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق باری له ناكاوی له به‌غدا راگه‌یاندووه.
هاوكات هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ له به‌غدا بڵاوه‌یان پێكرابوو و له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ش بازگه‌ی ئه‌منی دانرابوو.