له حه‌سه‌كه زیندانیانی داعش پشێویان ناوه‌ته‌وه
هێلیكۆپته‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا سووڕاونه‌ته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵیی سانای ره‌سمیی سووریا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه زیندانیكراوانی داعش له زیندانی حه‌سه‌كه‌ی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا پشێویان درووستكردووه و رووبه‌ڕووی پاسه‌وانه‌كانی زیندانه‌كه بوونه‌ته‌وه.
ئاژانسه‌كه نووسیویه‌تی: له كاتی روودانی پشێوییه‌كه‌دا هێلیكۆپته‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا سووڕاونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ی زانیاری ئه‌و ئاژانسه، ژماره‌یه‌ك لێكۆڵه‌ری ئه‌مه‌ریكایی سه‌ردانی زیندانه‌كه‌یان كردووه و ویستوویانه ژماره‌یه‌ك له زیندانیكراوه‌كان بگوازنه‌وه بۆ بنكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا له ده‌وروبه‌ری حه‌سه‌كه.
ئه‌و زیندانه‌ی پشێوییه‌كه‌ی تێدا به‌رپا بووه، له ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)یه.
سه‌رچاوه: سانا