به‌ختيار عه‌لى: ئه‌ده‌بى كورديى له‌ ژێر كاريگه‌رى ئه‌ده‌بى فارسيدا بووه‌

بەشێکی بەرچاوی ئەو رۆژنامانە باسی کوردستان دەکەن و رۆژنامەی هەمدلی بەبۆنەی ریفراندۆمەوە وتووێژێکی لەگەڵ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ئەنجامداوە.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/e09d75ee-3a07-442c-9f32-6698b0f728b8/Rojnamey6i6.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

رۆژنامەکانی چاپی دووشەممەی تاران بابەتی زۆریان لەبارەی چەند پرسێک بڵاو کردووەتەوە. بەشێکی بەرچاوی ئەو رۆژنامانە باسی کوردستان دەکەن و رۆژنامەی هەمدلی بەبۆنەی ریفراندۆمەوە وتووێژێکی لەگەڵ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ئەنجامداوە.

رۆژنامەی وەتەنێ ئێمروز، گۆشەیەک له‌ قسەکانی سەلاحەدین دەمیرتاشی بڵاو کردووەتەوە و لە زمانى هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلانەوە بە مانشێتی "ئەردۆغان بۆ دەسەڵاتی خۆی تورکیا وێران دەکات"، نووسیویەتی: هێشتا ئەو گۆڕانکارییەی دەستوور کە ئیزن بە هەڵوەشاندنەوەی پارێزبەندیی پەرلەمانتاران دەدات، جێبەجێ نەکراوە و رەنگە لە هەفتەکانی داهاتوودا روو بدات. ئەمە لە کاتێکدایە کە لابردنی پارێزبەندی، 56 پەرلەمانتەری کورد دەگرێتەوە.

رۆژنامەی شەرق لە لاپەڕەی ئەدەبدا، وتووێژێکی لەگەڵ رۆماننووسی کورد بەختیار عەلی بڵاو کردووەتەوە و لە زمان بەختیار عەلیەوە نووسیوەیەتی: ئەدەبی کوردی لە مێژووی خۆیدا پێوەندییەکی قوڵی بە ئەدەبی فارسییەوە هەبووە و زۆر لە ژێر کاریگەریی ئەدەبی فارسیدا دابووە. هەڵبەت خولیای گەورەی من ئەمەیە بەردەنگانی فارس زمان رۆمان یان شێعرەکانم بخوێننەوە. ئەم نووسەرە کوردە دەڵێ: وەرگێڕێش وەک دکتۆری باش و خراپە، ئەگەر دکتۆر باش بێت نەخۆشەکە چاک دەبێتەوە و دکتۆری خراپیش هەندێکجار نەخۆشەکەی بەردەستی دەکوژێت.

رۆژنامەی هەمدلی، وتووێژێکی لەگەڵ نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران ئەنجام داوە و پرسیاری کردووە: لە کاتیکدا باسی ریفراندۆم لە لایەن بارزانییەوە و رازی نەبوونی ئێران و تورکیا بە سەربەخۆیی و پشتگیری کردنی ئیسرائیل، لە ئارا دایە، ئەم داخوازە ئێستا لە چ قۆناغێکدایە، نازم دەباغ دەڵێ: لە راستیدا ناکرێ ئەم مافە لەخەڵک بسەندرێتەوە. هیچ کوردێک نییە داوای ئەمە نەکات و ئارەزووی نەبێت چارەنووسی کوردان بەدەست خۆیانەوە بێت. کوردستانیش یەکپارچە بووە و وردە وردە دابەش کراوە. حکوومەتەکانی عوسمانی و سەفەوی و عەباسی دەستیان بە دابەشکردنی کردووە.