ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كه‌ركووك روویدا
له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا دوو چەکداری حەشدی شەعبی كوژران و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری دیكه‌ش برینداربوون
K24 - هه‌ولێر:
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای کەرکووك رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەیەك لە بنکەیەکی چەکدارانی حەشدی شەعبی، لە شارەدێی تەرکەلان، لە باشووری پارێزگاکە، دوو چەکداری حەشد کوژران و 3ی دیکەش برینداربوون، دوای تەقینەوەکەش، هێزێکی ئەمنی لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
په‌یامنێری كورستان24 زانیارییه‌كانی پشتڕاستكرده‌وه، كه برینداره‌كان گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركووكی گشتی، كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه به بنكه‌یه‌كی فه‌وجی حه‌شدی توركمانی، 2 چه‌كداریان كوژران و 3 چه‌كداری دیكه‌ش برینداربوون.
لە رۆژئاوای ئەنباریش ئەمیرێکی داعش بەناوی ئەبو بەراء کوژرا و 3 حەشارگەش تەقێنرانەوە، لە بەغداش 3 داواکراو بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیرکران.