هه‌ڵبژاردنه‌كان عه‌رشی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێری هه‌ڵته‌كاند

دوای دووجار دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، دواجار هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر ئه‌نجام درا و له كۆی 9 كه‌سی ده‌سته‌ی كارگێری پێشوو ته‌نیا دوو كه‌سیان له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌رچوونه‌وه و 7 كه‌سی نوێش هاتنه نێو ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه.
له هۆڵی رۆشنبیری زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له پارێزگاری هه‌ولێر هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، كه تێیدا هه‌ڵبژاردنه‌كه زیاتر له 7 كاتژمێری خایاند و بووه درێژترین هه‌ڵبژاردن له مێژووی هه‌ڵبژاردنی یانه كوردییه‌كان.
له هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر 306 ئه‌ندام مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو، ته‌نیا 263 ئاماده‌ی ده‌نگدانه‌كه بوو، پێش ده‌ستپێكی هه‌ڵبژاردنه‌كه چه‌ند كه‌سێك له خۆبه‌ربژێركردنیان بۆ ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه كشانه‌وه، دیارترینیان عومه‌ر مه‌جید، دكتۆر ئه‌كره‌م ئه‌مین، سامان حه‌مه‌د، سه‌ردار فارس و رێبین ره‌مزی بوون.
له گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان، 3 كه‌س هه‌ر زوو ئه‌ندامبوونی خۆی له هه‌ڵبژاردنه‌كه یه‌كلایی كرده‌وه كه پێكهاتبوون له عه‌بدوڵڵا مه‌جید، سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند و ئه‌حمه‌د شوكر.
له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه 6 ئه‌ندامی تر به كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین ده‌نگ بوونه براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه كه پێكهاتبوون له (وه‌لید عاره‌ب، ئاڵا دێده‌وان، مۆفه‌ق یونس، محه‌مه‌د خۆشناو، ته‌ها قادر و دیدار حامید).
له رۆژانی داهاتوو به ئاگاداری حكوومه‌ت و پارێزگاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان ئه‌م 9 كه‌سه ده‌كرێت و تێیدا پۆستی سه‌رۆك و جێگیر و سكرتێری یانه‌ی هه‌ولێر دیاری ده‌كرێن.
ئه‌نجامی ژماره‌ی ده‌نگی ئه‌ندامه براوه‌كان به‌مشێوه‌یه بوو:
١- عەبدوڵڵا مەجید ١٦٢ دەنگ
٢- سەڵاحەدین سیامەند ١٤٩ دەنگ
٣- ئەحمەد شکور ١٢٩ دەنگ
٤- وەلید عارەب ١١١ دەنگ
٥- ئاڵا دێدەوان ١٠٦ دەنگ
٦- تەها قادر١٠٥ دەنگ
٧- مۆفەق یونس ١٠٣ دەنگ
٨- دیدار حامد ٩٢ دەنگ
٩- مەحەمەد خۆشناو ٧٤ دەنگ
هەریەک لە مو‌سا موحسین، بێجان ئیبراهیم، ڕێبوارمحێدین بە ئەندامی یەدەگ دیاریکران.
