سیناتۆرێكی دیاری كۆمارییه‌كان باس له جیابوونه‌وه‌ی تێكساس ده‌كات له ئه‌مه‌ریكا
"ناسا و سوپا و نه‌وت هی ئێمه‌یه"
K24 - هه‌ولێر:
سیناتۆرێكی ئه‌مه‌ریكی باس له سیناریۆی جیابوونه‌وه‌ی ویلایه‌تی تێكساس ده‌كات له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر دیموكراته‌كان له‌سه‌ر "تێكدانی ئه‌مه‌ریكا به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی" به‌رده‌وام بن، ئه‌وا جیابوونه‌وه‌ی تێكساس ده‌بێته پێویستی.
به گوێره‌ی وێبسایتی "ذه هیڵ"، تێد كروز، سیناتۆری دیاری كۆمارییه‌كان، رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رچه‌نده هێشتا ئاماده نین ده‌ستبه‌رداری ئه‌مه‌ریكا بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دیموكراته‌كان به‌مجۆره‌ی ئێستا به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر تێكدانی حكومڕانی له وڵات "به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی"، ئه‌وا جیابوونه‌وه‌ی تێكساس ده‌بێته كارێكی پێویست.
به گوێره‌ی ئه‌و وێبسایته ئه‌مه‌ریكییه، تێد كروز له كۆنگره‌ی "تێكساس ئه‌ی ئاند ئێم"، به روونی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، "ره‌نگه بگه‌ینه خاڵی نائومێدی" ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا دیموكراته‌كان كار بكه‌ن، ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌وی دادگای فیدرالی هه‌موار بكه‌نه‌وه و واشنتنی پایته‌خت بكه‌نه ویلایه‌ت و هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌نه فیدرالی و به‌و شێوه‌یه ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كێك له ئاماده‌بووانی كۆنگره‌كه‌ش له باره‌ی پشتیوانیكردنی هه‌وڵی جیابوونه‌وه‌ی تێكساس له ئه‌مه‌ریكا، تێد كروز ده‌ڵێت: "ئاماده‌نیم ده‌ستبه‌رداری ئه‌مه‌ریكا ببم، هێشتا وڵاته‌كه‌ش نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی باس له‌و كاره بكرێ، پشتیوانی هه‌وڵه‌كانی جیابوونه‌وه‌ش ناكه‌م".
هه‌روها گوتی: "تا ئێستا نه‌گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و ئاسته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بگه‌ینه ئه‌و خاڵه و نا‌ئومێد بین، ناسا، سوپا و نه‌وت بۆ خۆمان ده‌به‌ین".
بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی تێكساس "تێكسیت"، كه هه‌وڵ بۆ جیابوونه‌وه‌ی ویلایه‌ته‌كه ده‌كات له ئه‌مه‌ریكا، له‌سه‌ر وێبسایتی فه‌رمی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌وان هه‌وڵی سه‌قامگیری و پاراستنی سیاسه‌ت، كولتوور و ئابووری سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌ی تێكساس ده‌كه‌ن و هه‌وڵ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه و پاراستنی كۆمارێكی ده‌ستووری ده‌ده‌ن له پێناو مافی بنه‌ڕه‌تی نه‌ته‌وه‌ی ره‌سه‌نی تێكساس".
له‌سه‌ر وێبسایتی فه‌رمی بزووتنه‌وه‌كه ئه‌وه‌ش نووسراوه: "مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه تێكساسییهكان خۆیان بڕیار له یاساكانی خۆمان بده‌ن، نه‌ك 2.5 ملیۆن كه‌سی بیرۆكراسی هه‌ڵنه‌بژێردراو له واشنتن".